کونسوڵخانەى فڕەنسا لە شارى هەولێر، لەبارەى هاتنى فرانسۆ هۆڵاند سەرۆکى فڕەنسا ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە، هەروەها باس لە دواى هاتنەکەى دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، هۆڵاند سەرۆک کۆمارى فڕەنسا لەگەڵ مەسعوود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆ دەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کۆ دەبێتەوە.
کونسوڵخانەى فڕەنسا ئاشکراى دەکات، دواى کۆبوونەوەکان فڕانسۆ هۆڵاند سەردانى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات و لەگەڵ ڕاوێژکارە بیانییەکانیش کۆ دەبێتەوە، هەروەها کونسوڵخانەى فڕەنسا ئاشکراى کردووە، هۆڵاند لەگەڵ دەرمانى گرنگ و پێویست لەگەڵ خۆراکى پێویست بۆ ئاوارەکانى شارى مووسڵ هێناوە.
هۆڵاند به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆ بووه‌وه و پرسی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری هه‌ردوولا و شه‌ڕی تیرۆر ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی فڕه‌نسا ده‌بێ.
ئه‌مه دووه‌م جاره سه‌رۆکی فڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات و پێشتریش له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2014 هۆڵاند سه‌ردانی هه‌ولێری کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆ بووه‌وه.