كچان و ژنان بۆ تاتۆكردن ڕوو له سه‌نته‌ره‌كان ده‌كه‌ن و تاتۆكانیان ده‌شارنه‌وه و پێیان خۆش نییه خه‌ڵك بیبینێت، به‌ڵام كوڕان تاتۆكانیان نمایش ده‌كه‌ن و نیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن. كه‌سانێكیش دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری كاریگه‌رییه خراپه‌كانی تاتۆ ده‌بن، په‌شیمان ده‌بنه‌وه و هه‌وڵی لابردنی ده‌ده‌ن.
(ش ، س) كچێكی گه‌نجی سلێمانییه و ماوه‌ی مانگێكه تاتۆی له یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵكۆڵیوه، ئه‌و كچه گه‌نجه بۆ "وشه" گوتی، "مانگێكه تاتۆیه‌كی گوڵم له‌سه‌ر ده‌ستم كردووه و حه‌زی خۆم بوو و ده‌مێكه حه‌زم ده‌كرد بیكه‌م، بۆیه بڕیارم دا و چووم له ساڵۆنێك به ٣٠ دۆلار كردم".
وه‌ك خۆی باسی كرد، تاتۆكه‌ی ئازاری نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نجیان بۆ كردبوو. زیاتر ده‌ڵێت له‌و تاتۆیه په‌شیمان نییه.
به‌ڵام كه‌سانێكیش هه‌ن په‌شیمانن له‌م كاره‌یان. (ئا ، ج) كه ژنێكی سلێمانییه، سه‌ره‌ڕای حه‌زی زۆری بۆ تاتۆكردن، چووه‌ته هه‌ولێر و له یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كان تاتۆی كردووه، ئه‌و بۆ "وشه" نه‌یشارده‌وه كه تاتۆكه به دڵی خۆی ده‌رنه‌چووه. چونكه "ویستوویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر قۆڵی بكات، به‌ڵام تاتۆكه زۆر گه‌وره كێشراوه". ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی كردووه.
بیركردنه‌وه له‌وه‌ی لابردنی تاتۆكه ئازاری هه‌یه، جارێكی تر (ئا ، ج)ی نیگه‌ران كردووه و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی تاتۆكه‌ی بڕێك پاره‌ی زۆری خه‌رج كردووه، ده‌بێ دیسان بڕه پاره‌یه‌كی تر بۆ لابردنی خه‌رج بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئازاری هه‌یه.
هه‌ندێكی تر له كچه گه‌نجه‌كان تاتۆكردنیان پێ باش نییه و ده‌ڵێن، گوناهه و له ئاینی ئیسلامدا حه‌رام كراوه، دیدار هۆگر كه یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی هیچ تاتۆیه‌ك به له‌شیه‌وه نییه، بۆ "وشه" هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه حه‌زی له تاتۆ نییه، جگه له‌وه‌ی ده‌گوترێت حه‌رامه و له ئاینی ئیسلام ڕێپێدراو نییه.
هۆكارێكی تر لای دیدار ئه‌وه‌یه كه "ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌و ده‌رزییه‌ی كه له تاتۆكردندا به‌كار دێت، نه‌خۆشییه‌كانی خوێن بگوازێته‌وه و تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بیت كه یه‌كێك له‌وانه نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یه".
ته‌نیا كچان نین تاتۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو كوڕانیش له تاتۆدا پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه و ده‌یكه‌ن، به‌ڵام تاتۆ له نێوان كوڕان و كچان جیاوازی هه‌یه، كچان حه‌ز به تاتۆی ناسك و شاراوه ده‌كه‌ن وه‌ك تاتۆ له‌سه‌ر سنگ و پشت و ڕان و پشت گوێچكه و پشت مل و قۆڵ، كاتێكیش تاتۆ ده‌كه‌ن پێیان خۆش نییه خه‌ڵك بزانن كردویانه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی كچانه‌وه، كوڕان حه‌ز به تاتۆی ئاشكرا ده‌كه‌ن و تاتۆكانیان له‌سه‌ر ده‌ست و په‌نجه و قۆڵ و به‌شه‌كانی تریان ده‌كه‌ن كه ده‌رده‌كه‌وێت.
كاروان محه‌مه‌د یه‌كێكه له گه‌نجانی سلێمانی و تاتۆی له‌سه‌ر په‌نجه و قۆڵی كردووه. خۆی ده‌ڵێت، له‌سه‌ر په‌نجه‌م تاتۆی پڵنگێكی بچووكم كردووه و له‌سه‌ر قۆڵیشم دوو تاتۆ هه‌یه، دانه‌یه‌كیان نووسینێكه به زمانی كۆری و ناوی خۆمه، ئه‌وی تریان دووپشكێكه.
كاروان بۆ "وشه" ددانی به‌وه‌دا نا كه "حه‌زم به ده‌ركه‌وتنی تاتۆ هه‌یه، بۆیه قۆڵی جله‌كانم قه‌د ده‌كه‌م تا تاتۆكانم ده‌ربكه‌ون و خه‌ڵك بیانبینێت."
هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك كه‌سیش تاتۆ بۆ شاردنه‌وه‌ی به‌شێكی شێواوی جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن وه‌ك شوێنی ته‌قه‌ڵی نه‌شته‌رگه‌ری و شوێنی برین.
پزیشكێكی جوانكاریی ژنان كه سه‌نته‌ری تایبه‌ت به جوانكاری پێستی هه‌یه، لێزه‌ر و لابردنی تاتۆ و بۆتۆكس و فیله‌ر و چه‌ندان كاری تری جوانكاری بۆ ژنان و پیاوان ده‌كات. به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز سه‌ردان ده‌كه‌ن تا تاتۆكانیان بۆ لاببه‌ین. زیاتر كچان خوازیاری ئه‌وه‌ن تاتۆكانیان لاببه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 20 تا 40 ساڵیدایه.
له‌باره‌ی هۆی لابردنی تاتۆكان، ئه‌و پزیشكه كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێ، روونی كرده‌وه "ئه‌و كه‌سانه‌ی تاتۆكانیان جوان ده‌رنه‌چووه یان لێی په‌شیمانن یاخۆ نووسینێكیان كردووه و ئێسته ده‌یانه‌وێ لای ببه‌ن، یان مۆدیلی ئه‌و جۆره تاتۆیه نه‌ماوه كه كردوویه‌تی، بۆیه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌ن بۆ لابردنی ئه‌و تاتۆیه و به ئامێری Q-switch و ئامێریruby lizer تاتۆكان لاده‌به‌ن.
"بۆیه قۆڵم هه‌ڵده‌كه‌م تا خه‌ڵك تاتۆكه‌م ببینێ"
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د