بریاره سبه‌ی پێنجشه‌م 21 ئادار، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و پارێزگای دیلۆك له باكوری كوردستان ده‌ست پێ بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگەیاندراوەی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، پارێزگاری دیلۆك ڕای گه‌یاندووه، گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و دیلۆك ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و گه‌شته‌یش ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی ئاڵوگۆری بازرگانی و هاوكاریی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی گه‌شتیاریش زیاد ده‌كات.
پارێزگاری دیلۆك ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه هێڵی ئاسمانی ئه‌نادۆڵ كه سه‌ربه هێڵی ئاسمانی توركیایه ئه‌و گه‌شتانه ئه‌نجام ده‌دات، بڕیاریشه ڕۆژانی شه‌موو و یه‌كشه‌م و چوارشه‌م گه‌شتی ئاسمانی له نێوان فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و فرۆكه‌خانه‌ی دیلۆكی باكوری كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
جێی ئاماژه پێ كردنه تاكو ئێسته ئه‌و گه‌شتانه ته‌نیا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌كرێت.