تیمێكی توێژه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زۆر خواردنه‌وه‌ی چای گه‌رم زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك و گه‌وره‌ترین كاره‌سات تووش ژیانتان ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی
توێژینه‌وه‌كه كه 50 هه‌زار كه‌س وه‌ك نموونه وه‌رگیراون و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 40 تا 75 ساڵ بووه و ماوه‌ی 10 ساڵ به وردی خراونه‌ته ژێر چاودێری تیمه توێژهرهكهوه. هه‌ر 50 هه‌زار كه‌سه‌كه به به‌رده‌وامی ڕۆژانه بڕێكی زۆری چای گه‌رمیان خواردووه‌ته‌وه و له ئه‌نجام دا له‌و ژماره‌یه‌دا 317 كه‌سیان تووشی شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك بوون.
خواردنه‌وه‌ی 700 ملیلیتر چای گه‌رم له ڕۆژێكدا ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی سورێنچك بۆ 60 پله‌ی سه‌دی، كه ئه‌مه‌یش به ڕێژه‌ی 90% ئه‌گه‌ری تووشبوونتان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك زیاد ده‌كات.
فه‌رهاد سه‌لامی پسپۆری شێرپه‌نجه له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه گوتی، زۆرێك له خه‌ڵكی خوویان به‌وه گرتووه، ڕۆژانه بڕێكی زۆری قاوه و چای گه‌رم بخۆنه‌وه، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌مه زیانبه‌خشه و ده‌بێته هۆی تووشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بۆیه پێویسته بڕی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.