دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌م 21ى ئادار، نزیكه‌ی 210 هاووڵاتیی بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و گه‌شتی ڕوویان له كه‌ناراوه‌كانى ئاوی ڕووباری دیجله ده‌كه‌ن به‌هۆى یه‌كه‌م ڕۆژى به‌هاره‌وه، دوا چوونى گه‌شتیارێكى زۆر بۆ سه‌ر به‌له‌مێك و خراپى كوالێتى به‌له‌مه‌كه و كێشى زۆرى خه‌ڵكه‌كه‌وه واى كردووه به‌له‌مه‌كه نووقى ڕووباره‌كه ببێت.
بەرپرسێكی عێراقیش ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئادار، بۆ خوێنه‌رانى "وشه" دواین زانیاری لەسەر خنكاوەكانی ڕووباری دیجلە ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ هه‌ینى 22ی ئادار، حنوش تاڕق ئەفسەر لە هێزی دژە تیرۆری عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، تاكو سەعات دووى ئه‌مشه‌و دەركەوتووە لە ڕووداوەكای ڕووباری دیجلە لە شاری مووسڵ 108 كەس خنكاوە و ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنراوه و 40 هاووڵاتییش ڕزگار كراون و 12 هاووڵاتییش چارەنووسیان نادیارە.
ئەو ئەفسەرەی دژە تیرۆری عێراق زیاتر گوتی، زۆربه‌ى خنكاوه‌كان ژن و منداڵن، هه‌روه‌ها لە دوای ڕووداوەکەیش دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی مووسڵ فه‌رمانی گرتنى بۆ نۆ كه‌س له كارمه‌ندان و به‌رپرسی ئه‌و به‌له‌مه ده‌ركردووه.
ئێواره‌ى دوێنى پێنجشه‌م 21ى ئادار، له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری مووسڵ له‌سه‌ر ڕووباری دیجله به‌له‌مێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت.