كاتێك كێشه‌یه‌ك له نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕوو ده‌دا، حه‌ز ده‌كه‌ی ڕاوێژ به كه‌سێكی نزیكی خۆت بكه‌ی تا به زووترین كات چاره‌سه‌ری بكه‌ی، به‌ڵام چۆن ده‌زانیت كه ده‌بێ لای كێ كێشه‌كانت باس بكه‌ی و لای كێ باسی نه‌كه‌ی؟.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ژنان نابێت كێشه خێزانییه‌كانیان لای هه‌موو كه‌س باس بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه قه‌ده‌غه‌یه كێشه‌یان له‌لا باس بكه‌ن، ئه‌مانه‌ن:
_ كه‌سه نزیكه‌كانی خێزانه‌كه‌ت: خێزانه‌كان به‌و بابه‌ته زۆر هه‌ستیار ده‌بن، به‌تایبه‌ت باوكان هه‌رگیز به‌رگه ناگرن كچه‌كانیان له ژیانێكی ناخۆشدا بن و كێشه‌یان هه‌بێ، كاتێك به كێشه‌یه‌كی نێوانتان ده‌زانن، هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌ن و مێرده‌كه‌تیان له‌به‌رچاو ناشیرین ده‌بێ، ئه‌مه‌ش تووشی ناخۆشیی ده‌كات.
_ هاوكاره پیاوه‌كانت: ئه‌گه‌ر پێت باش بوو كێشه‌ی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانت باس بكه‌ی، هه‌رگیز پیاوه‌كان هه‌ڵمه‌بژێره، چونكه ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی تر بیری لێ ده‌كرێته‌وه، نابێ تۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت له به‌رده‌م پیاوێكی تردا بچووك بكه‌یته‌وه.
_ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریی به كارێكی نه‌رێنی لێكده‌ده‌نه‌وه: هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه به گشتیی له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نین، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك كێشه‌یه‌كی ساده‌ی نێوانیشتیان بۆ باس ده‌كه‌ی، راسته‌وخۆ جیابوونه‌وه‌ت بۆ هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌مه‌ش ژیانت تێك ده‌دا.
_ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕقیان له هاوسه‌ره‌كه‌ته: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له بنه‌ڕه‌تدا ڕقیان لێیه، بزانن كێشه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت هه‌یه، ڕاسته‌وخۆ بابه‌ته‌كه‌ت له قه‌باره‌ی خۆی لێ گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، هانت ده‌دا كاردانه‌وه‌ی خراپت به‌رانبه‌ر مێرده‌كه‌ت هه‌بێ و ئه‌مه‌ش بۆ داهاتووت باش نابێ.