هاووڵاتییه‌كی پاكستانی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا، به تاوانی سیخوڕیكردن له‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگه‌ی ئه‌ڵمانیا-ئیسڕائیل بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، دادگایی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ئاژانسی دویچه‌وێله‌ی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، كه‌یسی سیخوڕیكردنی هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز پاكستانی له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو/دیسێمبه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی دادگای فیدڕاڵی له كارلسرۆهه كراوه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و تاوانباره 31 ساڵی ته‌مه‌نه و به لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ سیخوڕی ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و تۆمه‌تباره به‌وه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر راینهۆدلد رۆبه، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگه‌ی ئه‌ڵمانیا-ئیسڕائیله‌وه كردووه.
دادگای فیدڕاڵ له 5ی ته‌مووز 2016 فه‌رمانی گرتنی "سه‌ید مسته‌فا. ح"ی به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن ده‌ركردووه و وه‌ك دادوه‌ری كه‌یسه‌كه ئاشكرای ده‌كات، تۆمه‌تباره‌كه تا ئه‌مڕۆ له‌ژێر لیپێچینه‌وه‌دا بووه.
راینهۆدلد رۆبه، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگه‌ی ئه‌ڵمانیا-ئیسڕائیل به دویچه‌وێله‌ی راگه‌یاندووه، من هه‌میشه به شه‌فافی بۆچوونه‌كانی خۆم له‌سه‌ر رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران خستووه‌ته روو".
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران پیشانمان ده‌دات ئه‌و رژێمه ره‌خنه‌گرانی خۆی ده‌خاته ژێر پاڵه‌په‌ستۆ بۆ ئه‌وه‌ی به زمانێكی ره‌خنه‌یییه‌وه له‌سه‌ری نه‌دوێی.
بڕیاره ئه‌مڕۆ "سه‌ید مسته‌فا. ح" به تاوانی سیخوریكردن بۆ رژێمی ئێران له دادگای به‌رلین دادگایی بكرێت و ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه، زیاتر له پێنج ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.