چی وایكردووه ماسۆنییه‌كانی دنیا به یه‌كگرتوویی و به‌هێزی بمێننه‌وه، خاوه‌نداری بانكی گه‌وره و زه‌ویوزار و زێڕی دنیا و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا؟ ئه‌وانه سه‌رجه‌میان به‌شێكن له هۆكاری مانه‌وه‌یان، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی بوونی كۆمیته‌یه 300ه كه ئه‌و كۆمیته‌یه به‌رنامه و پلان و چاودێری ڕێكخراوی ماسۆنیه‌ت ده‌كات و هیچ كات ڕێ به زیانگه‌یاندن به ڕێكخراوه‌كه نادات و بگره هه‌میشه به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات.
سیخوڕێكی پێشووی به‌ریتانیا نهێنییه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌خاته ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و لیژنه‌یه سه‌رپه‌رشتیار و پلاندانه‌ری سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كانی جیهان و تیۆری ئاڵۆزی دروستكردن و چاره‌سه‌ر پێشكه‌شكردن، هێشتنه‌وه‌ی دنیا له چنگی ماسۆنییه‌كان له‌وێوه ڕۆشنایی ده‌بینن و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێ.
ماسۆنیه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه، ته‌نیا تایبه‌ت نییه به جووه‌كان، به‌ڵكوو به‌شێكی زۆری مه‌سیحییه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی مسوڵمانانیش تێیدا ئه‌ندامن، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌مووان وه‌ك كۆیله‌ی
كۆمیته‌ی 300 وان، كه له هه‌ڕه‌می ڕێكخراوی ماسۆنیه‌ت دایه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر له ژێر ده‌ستی ئه‌ودان، به گشتیش 90% مرۆڤایه‌تی به به‌رنامه‌ی ورده‌وه كراون به كۆیله‌ی ئه‌و ڕێكخراوه بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان لێی بێ و هه‌ستی پێ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی ڕووداو و گرفته‌كان كه ڕووده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌كاندایه و به‌ڵكوو ئه‌وان ته‌نیا بینه‌رێكی ئه‌و ڕووداوانه‌ن و نازانن چۆن دروست ده‌بێ و شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌یه‌كیان بۆی نیه.
له هه‌ندێ كات كه دۆخه‌كان هه‌ستیار و گرژن، حكوومه‌ت و سه‌رۆكه‌كان له‌وكاته‌ی به‌یانیان قاوه و چا ده‌خۆنه‌وه، تا شه‌و كه پێكی خواردنه‌وه كهولییه‌كانیان لێك ده‌ده‌ن، ئاگایان له هیچ شتێك نییه و ته‌نیا شۆك ده‌بن و هه‌نگاوی به په‌له ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له شته‌كان بگه‌ن، ئه‌مه‌یش له سه‌رده‌می ته‌نگژه‌ی دارایی 2001 به ته‌واوی ڕوون بووه‌وه، كه حكوومه‌ته‌كان ته‌نیا بوكه‌ڵه‌یه‌كن و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه.
گۆڤاری دێرشپیگلی ئه‌ڵمانی له‌و كاته بابه‌تێكی به‌ناونیشانی " پاره حوكمی جیهان ده‌كات و كێن فه‌رمانڕه‌وه‌كانی دنیا؟" بڵاوكرده‌وه و تێیدا به ڕوونی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه حكوومه‌ته‌كان ته‌نیا كرێكارێكی به‌كرێگیراون و هیچ شتێكیان له‌ده‌ست نییه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی توانای ئه‌وانه و له سه‌رووی ئه‌وانه‌وه فه‌رمانڕه‌وای گه‌وره‌تر بوونیان هه‌یه.
دێر شپێگل به ڕوونی ڕێز و سنووری بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته باڵایه داناوه و هیچ سوكایه‌تییه‌كی پێ نه‌كردوون، به‌ڵام پرسیاری زۆری وژوراندووه و گرنگترینیش ئه‌وه بوو، كه چۆن ده‌بێ بانكی ناوه‌ندی وڵاتێك، قه‌رزاری خۆی ببێته‌وه، چۆن ده‌بێ بازاڕی دراوی دنیا به قه‌ده‌ر ده هێنده داهاتی سه‌رجه‌م حكوومه‌ته‌كانی دنیا پاره‌ی تێدا بێت؟ بۆچی حكوومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كان ناتوانن ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر بازاڕی دراوه كاغه‌زیییه‌كان بسه‌پێنن، كێ خاوه‌نی دنیایه و كێ به‌كرێ له‌سه‌ر دنیا ده‌ژی و كێ خاوه‌نی سه‌رجه‌م داهات و دراوی دنیایه؟
ئه‌و پرسیارانه ته‌نیا به‌رهه‌می خه‌یاڵی نووسه‌رێك نین، بگره پرسیاری لۆژیكی وردن بۆ ئه‌وسا و ئێسته‌یش كاتێك مرۆڤ بیری لێ بكاته‌وه، ناگات به وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌رجه‌م به‌ڵگه زیندووه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ی حوكمی گۆی زه‌وی به‌ده‌سته‌وه‌یه كۆمیته‌ی 300ه كه سه‌رۆك و ڕێبه‌رایه‌تی ڕێكخراوی ماسۆنیه‌ت ده‌كه‌ن.
كاری سه‌ره‌كی و پیلانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كۆمیته‌یه بۆ یاریكردن به دنیا و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست خۆیانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له بواری ئابوورییه، به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی دێرشپیگل ئه‌وان به ویستی خۆیان ماوه‌یه‌ك پاره‌ی زۆر ده‌خه‌نه بازاڕی دراو و به‌رده‌ستی حكوومه‌ته‌كان، خۆشگوزه‌رانی و ئارامی دروست ده‌بێ و خه‌ڵكی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، به‌ڵام دواتر هه‌ر خۆیان پاره‌كان ده‌به‌نه‌وه و له بانك و كۆگا نهێنییه‌كانیان هه‌ڵیده‌گرن و پاره كه‌م ده‌بێ و شه‌ڕ و ئاژاوه دروست ده‌كه‌ن و ئیتر كارگه پیشه‌سازییه‌كان و كارگه‌كانی دروستكردنی بازاڕێكی گه‌وره‌یان ده‌بێ، به‌مه‌یش ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌ڵڕژاوه، حكوومه‌ته‌كان خۆیان له ڕێی كڕینی چه‌ك به كۆمیته‌ی 300ی ده‌ده‌نه‌وه و دنیا ده‌بێته وێرانی و بێ پاره‌یی و قه‌رزی گه‌وره ڕوو له حكوومه‌ته‌كان ده‌كات و هه‌موو شتێك سه‌راوژێر ده‌بێته‌وه.
تا ئێسته 76 په‌رتووك له‌سه‌ر ئه‌و كۆمیته‌یه له دنیا نووسراوه و سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كان و سیخوڕ و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان له‌و په‌رتووكانه به‌شداربوون و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كۆمیته‌یه دنیا به‌ڕێوه ده‌بات و بازاڕی دراوی كاغه‌زی و سه‌رجه‌م بانكه‌كان له ژێر ده‌ستی ئه‌واندان و ئه‌وان به ویستی خۆیان یاری به حكوومه‌ت و خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كه‌ن، كه‌سیش به دیاریكراوی نازانێ ئه‌و كۆمیته‌یه كه‌ی دروستبووه و ئه‌و 300 كه‌سه كێن تێیدا ئه‌ندامن، به‌ڵام هه‌مووان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌رچی دانا و زاناكانی دنیا هه‌یه له‌و كۆمیته‌یه كۆ بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له زانستی ئابووری و كێشكردنی ڕای گشتی و جوڵاندنی خه‌ڵك شاره‌زان و یاریزان و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ناوازه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕێكخراوه له سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان.