به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راهێنانی پیشه‌یی زاخۆ، به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی IOM، هه‌ستان به دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كانی كار به‌سه‌ر گه‌نجانی شارۆكه‌ی زاخۆدا.
له‌وباره‌یه‌وه جووتیار خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری راهێنانی پیشه‌یی زاخۆ به "وشه"ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی بره‌ودان به به‌هره و تواناكانی گه‌نجان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به هاوكاریی رێكخراوی IOM هه‌ستا به دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كانی كار به‌سه‌ر 40 گه‌نجی خاوه‌ن كار و بێكار، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كاریان هه‌یه په‌ره به كاره‌كه‌ی خۆیان بده‌ن و ئه‌وانی تریش بتوانن له بێكاری رزگار ببن.
جووتیار خدر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پێداویستییه‌كان بریتی بوون له پێداویستییه‌كانی كاری سه‌رتاشی، كاره‌با، جوانكاری، دارتاشی، كاشی و چه‌ند پیشه‌یه‌كی تر، گه‌نجه‌كانیش 38یان كوڕ و دوو دانه‌یان كچ بوون.
زاخۆ- نه‌وزاد هلۆری