زۆر كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى له‌ش بیر له خواردنى حه‌بى ئازار شكێن یان خواردنه‌وه‌ى كوپێك چایى رووه‌كى یان به‌كارهێنانى سه‌هۆڵ وه‌ك سركه‌رێكى ئازار بێگومان جۆره جیاوازه‌كانى ئازار پێویستى به چاره‌سه‌رى جیاواز هه‌یه. لێره‌دا فێر ده‌بین كه چۆن مه‌گنیسیۆم یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار ده‌دات.
مه‌گنیسیۆم مه‌رج نیه چاره‌سه‌رى هه‌موو جۆره ئازارێك بكات، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ده‌توانێت زۆر جۆرى ئازار چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌م كانزایه چه‌ندان سه‌ده‌یه وه‌ك ئازار شكێنێك به‌كارده‌هێنرێت، چه‌ندان كه‌س سوودیان له كانزایه وه‌رگرتووه وه‌كو ئازار شكێنێك به‌بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر له‌ش دروست بكات. ئه‌و ئازاره باوانه‌ى كه مه‌گنیسیۆم توانایى چاره‌سه‌ركردنى هه‌یه.
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌رى ژانه‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیت له‌و كه‌سانه‌ى تووشى ژانه‌سه‌ر ده‌بیت ئه‌و باشتر وایه مه‌گنیسیۆم وه‌كو ئازار شكێنێك به‌كاربهێنیت، چونكه توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئازاره‌ى هه‌یه. به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه گه‌نجێك ئه‌نجام درا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ى ژانه‌سه‌ریان هه‌بوو بۆ ماوه‌ى شه‌ش بۆ چوار مانگ مه‌گنیسیۆمیان به‌كارهێنابوو كۆتاییان بو ئازاره هێنا و له ژانه‌سه‌ر رزگاریان بوو.
دووه‌م: ئازارى ماسولكه كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر تووشى ئازارى ماسولكه‌كان بوویت و توانایى جوڵه‌ى و به‌كارهێنانى ماسولكه‌كانت كه‌م بووه‌وه ئه‌وه پێویسته مه‌گنیسیۆم وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كاربهێنرێت.
سێیه‌م: یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سوورى مانگانه ده‌دات، له‌گه‌ڵ سوورى مانگانه‌دا ئازارێكى ترسناك دروست ده‌بێت و ئه‌م ئازاره له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر جیاوازه، خۆشبه‌ختانه مه‌گنیسیۆم توانایى كه‌مكردنه‌ووه‌ى ئه‌م ئازاره هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌م كاته‌دا هه‌ستت به ئازارێكى زۆر كرد و تووشى كرژبوون بوویت ئه‌وه باشتر وایه مه‌گنیسیۆم به‌كاربهێنرێت بۆ چاره‌سه‌رى ئازارى سوورى مانگانه.