له په‌رتووكی پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌حمه‌د نووری نه‌عیمی نووسیویه‌تی، باس له‌وه ده‌كات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مێژووی خۆی دا جۆرێكی جیاواز و ته‌واو نموونه‌یی بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاتانی تر و داگیركردنیان به‌كارهێناوه و تا ئێسته‌یش زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی داگیری كردوون له ژێر ده‌ستی خۆی هێشتووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، كه‌واته ئه‌و وڵاتانه كامانه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا داگیری كردوون، له هه‌مان كات دا باسی ئازادی و دیموكراسی ده‌كات.
دانیال ئه‌میرفاهه‌ر مێژوونووسی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه له كتێبه‌كه‌ی به ناوی "چۆن ئیمپراتۆریه‌تییه‌كان ون ده‌بن، مێژووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی مه‌زن" باس له به‌شێكی شاراوه‌ی مێژووی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له جه‌نگی دووه‌می جیهان ده‌كات، كه تا ئێسته‌یش به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و به ناو و شێواز و ماسكی جیاوازه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به پرۆسه‌ی داگیركاری وڵاتان كردووه و له‌و كاته‌وه تا ئێسته‌یش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی داگیركاری ئه‌مه‌ریكا ماونه‌ته‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ژیانیان ڕووی نه‌داوه و ئه‌مه‌ریكا بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیریان كردوون هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویست ناكات هیچ كات وشه‌ی داگیركراو بۆ گوزارشت كردن له پێوه‌ندی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و گه‌لانه به‌كاربهێنن، كه زۆر پته‌وه و به‌هێزه و هاوپه‌یمانی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكان، ئه‌مه ڕه‌نگه وه‌كو ناو و وشه به‌كارنه‌هێنرێ و ئه‌مه‌ریكا به داگیركه‌ر ناو نه‌برێ، به‌ڵام له ڕووی واقیعه‌وه هه‌م ئه‌مه‌ریكا داگیركه‌ره و هه‌م ئه‌و ناوچانه‌یش به ته‌واوی داگیركراون.
ئه‌میرفاهر له كتێبه‌كه‌ی به وردی مێژووی ڕه‌ش و شاراوه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته ڕوو و سه‌ره‌تایش به ڕسته‌یه‌ك پێناسه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێ، "كاریگه‌ری هێزی ده‌ریا له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و مێژوو، بنه‌مای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وی له ڕووبه‌رێكی یه‌كجار فره‌وانه‌وه به ڕووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه، بۆیه ئه‌مه به هۆكاری مانه‌وه‌ی به‌هێزی و پته‌وی و زلهێزی ئیمپراتۆری ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شی زۆری خاكی ئه‌مه‌ریكا به وشكایی ده‌وره بدرایه، بێگومان تا ئێسته به‌و زلهێزییه نه‌ده‌مایه‌وه و تووشی داڕمان ده‌بوو و هه‌مان چاره‌نووسی ئیمپراتۆریه‌تییه‌كانی مێژووی ده‌بوو، كه هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژموونیان به‌سه‌ر ته‌واوی جیهان داوه.
بۆیه زه‌ریا فره‌وانه‌كانی ده‌وربه‌ری ئه‌مه‌ریكا وایكردووه كه وڵاتێكی كراوه بێ و به ویستی خۆی به به‌رده‌وامی جوڵه بكات و په‌لاماری ناوچه جیا جیاكان بدات و هیچ وڵاتێكی تریش ده‌ستی به ئه‌مه‌ریكا ناگات، به‌هۆی زۆری مه‌ودای زه‌ریاكان كه ئه‌مه‌ریكا له هه‌رسێ كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقا جیا ده‌كاته‌وه، كه به سێ كیشوه‌ره پیر و كۆنه‌كه ناو ده‌برێن و زۆرترین ئیمپراتۆریه‌تییه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌و ناوچانه سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام به‌هۆی به‌یه‌كه‌وه لكانی هه‌رسێ كیشوه‌ره‌كه له ڕێی وشكایییه‌وه سه‌رجه‌میان له كۆتایی له‌ناوچوون و ئێسته ته‌نیا ناو و شوێنه‌واره‌كانیان ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی له سه‌ره‌تادا كه‌م بوو و له‌و ئاسته پێشكه‌وتنه‌ی ئێسته نه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ دڵنیایی له زه‌ریاكانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای، ده‌ستی كرد به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی داگیركاری دوورگه دووره‌كانی سنووره ئاوییه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی به‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و ئارام دا زاڵ بێ و له‌و دوورگانه‌یش كشتوكاڵ بكات و به‌رووبوومه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا له ڕێی كه‌شتی بگه‌ڕێته‌وه، له سه‌رده‌می سیۆدۆر ڕۆزفلت له چه‌رخی شازده‌یه‌م ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستی پێكرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، گرنگترین ئه‌و ناوچانه‌یش ئه‌مه‌ریكا داگیری كردوون و دواتریش كاریگه‌ری و هه‌ژموونی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
داگیركردنی فلیپین له 1899 تا 1946، هه‌رچه‌نده دوای كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان فلیپین سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئێسته‌یش به ته‌واوی له ڕووی ئابوورییه‌وه له ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكادایه و ناتوانێ دژی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه، ناوچه‌كانی كه‌ناڵی په‌نه‌مای ستراتیجی كه به گه‌نجینه‌ی به‌هاداری ئیمپراتۆریه‌تی ئیسپانی داده‌نران، كه‌وتنه ژێر ده‌ستی
ئه‌مه‌ریكا و به‌وهۆیه‌وه به ته‌واوی به‌سه‌ر ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكای لاتین زاڵ بوو، پۆرتوریكو له 1899 داگیركراوه، هه‌روه‌ها دوورگه‌كانی فیرجین و دوورگه‌ی گوام و كۆمه‌ڵه دوورگه‌كانی ساموا و تا ئێسته‌یش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان لێیه و به داگیركراوی ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا جیا له‌وه‌ی هێزی زۆری لێ جێگیركردوون، به‌رووبوومی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و كانزا و سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یش له ڕێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆی به‌كاری ده‌هێنێت، خه‌ڵكه‌كه‌یشی وه‌ك كرێكاری ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن و كه‌مترین مافیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه.