سوودمەندانی گوندی كۆری سكاڵا تۆمار دەكەن

:: AM:09:25:17/04/2019 ‌
پارێزەرێك ئاشكرای دەكات لە ڕۆژی یەكشەم سكاڵا لەسەر كۆمپانیای بەرپرس لە دروستكردنی گوندی كۆری تۆمار دەكەین ئەوەیش بەهۆی پاپەند نەبوون بەو بەڵێنانەی بە سوودمەندانی پڕۆژەكەی دابوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 17ـی نیسان، ڕێبین سەباح پارێزەری سودمەندانی گوندی كۆری بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەكشەم  21ی نیسان بە مەبەستی پێشكەش كردنی داواكاری جوڵاندنی سكاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوبەری كۆمپانیای IKKC  بە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان و بۆ مەبەستی بەدواداچونیان لە چارەنووسی مافەكانمان وەك بەرگریكاری مافی گشتی هاووڵاتیان.

ئەو پارێزەرەگوتی، مەبەستمانە تەنها داواكارییەكانمان بە شێوەیەكی یاسایی بگەیەنینە سەرۆكی داواكاری گشتی بۆ ئەوەی زیاتر لەوە یاریی بە چارەنووس و ژیانی خۆمان و خانەوادەكانمان نەكرێ.

زیاتر ڕوونی كردەوە، كە قەرەبوومان دەكەنەوە پێویستە بزانرێت ئەو حەوت هەزار دۆلارەی مافی خۆمانە وەری دەگرینەوە و پارچە زەوی خۆمان لە شوێنێكی شیاو وەربگرین.

تۆماركردنی ئەو سكاڵایە لە كاتێكە بەرپرسانی هەولێر لە ماوەی ڕابردوو ئاشكرایان كرد پڕۆژەی گوندی كۆری تەنیا ئەو خانووانەی دروستكراون دابەش دەكرێن و ئەوانەی تر پارەكەیان پێدەدرێتەوە و بە پارچە زەوییەك قەرەبوو دەكرێنەوە.



وشە - رامیار جەواد