خەلیفان.. تەرمی هاووڵاتییەك دۆزرایەوە

:: PM:03:46:17/04/2019 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم لە رووباری قەسرۆكی سەر بە شارەدێی خەلیفان تەرمی هاووڵاتییەك دۆزرایەوە و پۆلیسی ناوچەكەیش زانیاری ئاشكرا دەكات.

سەعدوون هاودیانی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لایەن دانیشتووانی گوندی قەسرۆك لە سنووری سۆران پۆلیس ئاگادار كرایەوە بە بوونی تەرمێك لە زێی گەورە.
 
گوتەبێژی پۆلیس گوتی، تەرمەكە رەگەزی نێرە و نەناسراوە، بۆیە بەمەبەستی زانین لە چۆنیەتی گیان لە دەستدانی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا.

ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان رێژەی كوشتن و ڕووداوە كۆمەڵایەتییەكان ڕووی لە زیادبوون كردووە و لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوویش چەند تەرمێك لە سنووری قەڵادزێ‌ و دۆزرانەوە.

سۆران/ موڕشید برادۆستی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم