راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ ئاماده كراوه، وێنه‌یه‌كى روونى له باره‌ى ئێرانه‌وه تێدا نییه ئه‌مه‌یش وایكردووه دووبه‌ره‌كى له نێوان به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه دروست بێت.
ئاژانسى هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ له به‌دواداچوونێك ئاشكراى كردووه، رۆژى سێشه‌مى رابردوو له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێك له باره‌ى ئاستى پابه‌ندبوونى وڵاتان به رێككه‌وتنه‌كانى رێگریى له ته‌شه‌نه‌كردنى چه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌چى ئه‌م راپۆرته دووبه‌ره‌كى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و بڕگانه‌ى پێوه‌ندى به ئێرانه‌وه هه‌یه.
له به‌دواداچوونه‌كه‌ى ئاژانسى
رۆیته‌رز دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوى كردوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن پێنج سه‌رچاوه‌ى به‌رپرس و ئاگادار به رۆیته‌رز دراوه. پوخته‌ى ئه‌م مه‌ترسییه‌یش كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكاوه دروست بووه، له‌وه نیگه‌رانن له هه‌ڵسه‌نگاندنى راسته‌قینه‌ى تواناى ئه‌تۆمى ئێران، بیركردنه‌وه و ئامانجى سیاسى زاڵ بێت و دواجار وێنه‌ى راسته‌قینه‌ى ئێران ون بێت.
ئێسته دۆناڵد تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌وه سه‌رقاڵن رێگریى له هه‌ژموونى ئێران بكه‌ن له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌م كۆششانه‌ى تره‌مپ نیگه‌رانى ئه‌وه‌ى دروست كردووه، نه‌وه‌ك ئه‌و سه‌رۆكه هه‌وڵ بدات حكوومه‌تى تاران بڕوخێنێ یاخود دەست بۆ بژاردەی سەربازی بکات.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه، ئه‌وه‌ى له راگه‌یاندن هه‌یه ئاماژە بۆ ئەوە دەکات حكوومه‌تى تره‌مپ ده‌ڵێ ئه‌وان ته‌نیا هه‌وڵیانداوه به‌ره‌نگاری ئێران ببنه‌وه تا چیتر هاوكارى گرووپه توندڕه‌وه‌كانى ناوچه‌كه نه‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه به‌نیازبن كۆشش بۆ رووخانى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى ئێران بكه‌ن.
به‌دواداچوونه‌كه‌ى رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێشتر ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه‌ى سه‌ره‌وه له‌ناو حكوومه‌ته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ هه‌بووه، به واتاى ئه‌وه‌ى ناكۆكییه‌ك هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كرێت، بۆچوونه سیاسییه‌كان زاڵ نه‌كرێن و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكایش هه‌وڵ نه‌دات كرده‌ى سه‌ربازى بۆ رووخانى ئێران به‌كار بهێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆیته‌رز ده‌ڵێ، ئه‌م ململانێیه‌ى نێوان به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا رۆژى سێشه‌مى رابردوو ده‌ركه‌وت، كاتێك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى خۆى كۆپییه‌كى له راپۆرتى ساڵانه‌ى كۆنگرێس بڵاوكرده‌وه، راپۆرته‌كه وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندێكه بۆ ئاستى پابه‌ندبوونى وڵاتان به‌و رێككه‌وتنانه‌ى رێگریى له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ك ده‌که‌ن، سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌م جۆره راپۆرته به شێواندنى وێنه‌ى ئێران وه‌سف ده‌كه‌ن".
به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌تى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌و راپۆرته‌ى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه هاتووه كه ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى سوپاى پاسدارانى خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه. كه‌چى ره‌چاوه‌ى ئه‌م بارودۆخه نه‌كراوه.
خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه راپۆرته‌كه ده‌ستبه‌جێ سڕاوه‌ته‌وه، بێ دیاریكردنى هیچ پاساوێك دواتر جارێگى تر رۆژى چوارشه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌كانى رۆیته‌رز باسیان له‌وه كردووه ده‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى تواناى سه‌ربازى و ئه‌تۆمى ئێران بابه‌تیانه كار بكرێت، نه‌وه‌ك به پاڵنه‌رى سیاسى رۆژ له دواى رۆژ وێنه‌ى خراپتر دروست بێت.
ئه‌وان نموونه‌ى عێراقیان هێناوه‌ته‌وه، كه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جۆرج ده‌بڵیو بۆش به‌ر له ساڵى 2003 رژێمى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا گوایه چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى هه‌یه، دواتر هیچ شتێكى نه‌دۆزرایه‌وه هه‌رچه‌نده به‌م پاساوه‌یش عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هێرشى سه‌ربازى كرایه‌سه‌ر و داگیركرا.
گوته‌بێژێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆیته‌رز به‌رگرى له راپۆرته‌كه كردووه و گوتوویه‌تى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر زانیارییه‌ك كراوه كه پێوه‌ندى به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌بێت. كه‌چى هیچ وه‌زاره‌ت به فه‌رمى هیچ سه‌ره‌نجێكى له‌سه‌ر ئه‌وه نییه ئه‌م راپۆرته ناكۆكى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و یانیش له ئاماده‌كردنى به‌شێوه‌یه‌كى سیاسیانه نووسراوه.
راپۆرته‌كه‌ى ئه‌م ساڵ له 12 لاپه‌ڕه پێكهاتووه كه‌چى راپۆرتى ساڵى رابردوو له‌سه‌ر هه‌مان 45 لاپه‌ڕه پێكهاتبوو. له‌باره‌ى رووسیاوه باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌م وڵاته پێشێلى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له كۆتایى هه‌شته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا سه‌باره‌ت به مووشه‌كى ئه‌تۆمى مامناوه‌ند واژوو كراوه.
كه‌چى به وردى له‌راپۆرته‌كه باس له ئاستى پابه‌ندبوونى هه‌ر یه‌كه له ئێران و میانمار و كۆریاى باكوور و سووریا و چه‌ندان ولاچتى تر نه‌كراوه، به رێككه‌وتنى رێگریى له ته‌شه‌نه‌كردنى چه‌كى ئه‌تۆمى.
له‌برى ئه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئێران ئه‌رشیفى ئه‌تۆمى خۆى پاراستووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راپۆرته بوو كه ساڵى رابردوو له لایه‌ن هه‌واڵگرى ئیسرائیله‌وه ئاشكرا كرابوو. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌و راپۆرتانه نه‌كراوه كه هه‌ر یه‌كه له هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكى و ئاژانسى ئه‌تۆمى جیهان له‌سه‌ر ئێران ئاماده‌یان كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن له راپۆرته‌كه‌دا به روونى ناكۆكى نێوان یه‌لیم پۆبلیت یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندریه تۆمسۆنى بریكارى وه‌زیر هه‌یه، كه یه‌كه‌میان به‌رپرسه له ئاماده‌كردنى راپۆرته‌كه.
له به‌دواداچوونه‌كه‌ى رۆیته‌رز ده‌رده‌كه‌وێت، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا پاساو بۆ ئێران ناهێنننه‌وه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ له هه‌ڵسه‌نگادنى تواناى سه‌ربازى و ئه‌تۆمى ئێران حكوومه‌تى تره‌مپ بابه‌تیانه بێت، نه‌وه‌ك ئه‌م راپۆرتانه به پاڵنه‌رێكى سیاسى ئاماده بكرێن و دواجاریش بكرێن به پاساوێك بۆ به‌كارهێنانى هێز وه‌ك ئه‌وه‌ى له عێراق رووى دا.