بەمەبەستى کۆتایی هێنان بە کێشەکانى هەرێمى کوردستان، هەفتەى داهاتوو سەردانى دووەمى شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ لاى حزبە سیاسیەکان دەست پێدەکات و لەسەرەتاش دا وهفدهكهی پارتی روو له سلێمانی دهكات.
بە گوێرەى زانیارییەکانى "وشە" ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو، شاندێكی پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرۆکایەتى فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى حزبهكه سەردانەکانى بۆ لاى حزبە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان دەست پێدەکاتەوە.
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، شاندەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانەکانى به جیا ههر یهك له لایهنه سیاسیهكان دەبێت، ئهوهش لهبهر ئهوهی هەموو لایەنە سیاسیەکان بەیەکەوە کۆنابنەوە، هاوكات پارتی هەوڵدەدات پرۆژەیەک بەرهەم بێنێت كه نزیك بێت له بۆچوونی تهواوی هێزە سیاسییەکان بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کورد.
لەبارەى دەست پێکى کۆبوونەوەکانیش زانیارییەکان باس لەوە دەکەن شاندەکەى پارتى لەسەرەتادا سەردانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دەکات، دواتر لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە.
سەردانی شاندی پارتی دیموکراتیی کوردستان بۆ لای لایەنە کوردستانییەکان دوای پەیامەکەی رۆژی شەموو 20 تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر دێ، کە ئاراستەی ڕای گشتی کوردستان کرا، تێیدا بارزانی داوای کرد، حزبەکان بکەونە گفتوگۆ و پەرلەمان کارا بکەنەوە و سەرۆکایەتییەکی نوێ هەڵبژێرن، دواتر پێویستە حزبەکان رێک بکەون حکوومەتێکی نوێ پێکبهێنن و بەڕێزێکیش بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تا کاتی هەڵبژاردن دەستنیشان بکەن و منیش بەهەموو توانایەکەوە یارمەتی ئەو پرۆسەیە دەدەم.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە حزبە سیاسییەکانی کوردستان پێشوازیان لە ناوەرۆکی پەیامەکە کرد و بە هەنگاوێکی باشیان زانی بۆ دەست کردنەوە بە دانوستاندن و کۆتاییهێنان بە تەنگژەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.