دوای 11 ڕۆژ له داخستنی شه‌قامی سارتکەى گه‌شتیاری كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێی بچووك و سه‌رڕێژبونی به‌نداوی دۆكان داخرابوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى نیسان به فه‌رمى جارێكى تر سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دۆكان بڕیاریدا دووباره شه‌قامه‌كه به‌ڕووی گه‌شتیاراندا بكاته‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێدا، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دۆكان ڕای گه‌یاندووه كه لەسەر ڕاسپاردەی قایمقامیەتی قەزای دۆکان، بەربەستەکانی شەقامی سارتکە لابران و ئێسته شەقامەکە بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتییان و گەشتیاراندا کراوەیە، ئەوەیش بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە.
به‌وهۆیه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی نیسان، گه‌شتیارێكی زۆر ڕوو له هاوینه هه‌واری قه‌شقۆڵی و قه‌زای دۆكان بكه‌ن، پێشتریش گه‌شتیارێكی زۆر بۆ بینینی ئاوی سه‌رڕێژبووی به‌نداوی دوكان ده‌چوونه ناوچه‌كانی نزیك ده‌ره‌چه‌ی بێڵ ماوس و سپیڵ وه‌ی.
رۆژی حه‌وتی نیسان، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دۆكان بەمەبەستی سەلامەتیی شۆفێران بەربەستی بۆ بەشێك لە شەقامی سارتكە دانا، تا ھاووڵاتییان و شۆفێران ئاگاداربن و پارێزراو بن لە ڕووداوی نەخوازراو ئه‌وه‌یش بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچووك له به‌نداوى دۆكان بەشێك لە شەقامەكە ئاو گرتبووی.