جێگری سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆ باید به فه‌رمی كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی 2020ی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
بایدن یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا و پێشتر جێگری باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه و به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ژیر و سیاسییه به ئه‌زموونه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ و دوێنێ هه‌ینی به فه‌رمی خۆی وه‌ك كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنه ڕاگه‌یاند.
خۆ كاندیدكردنی
بایدن له كاتێكدایه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له سیاسی و سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا خۆیان كاندید كردووه، بۆیه له هه‌ڵبژاردنی پێشه‌كی كه له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی 2020 ئه‌نجام ده‌درێ، یه‌كێك له كاندیده‌كان ده‌مێننه‌وه، دوای لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه به‌شداری له پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌نگ به یه‌كێك له كاندیده‌كان ده‌ده‌ن و به باشترین و به‌هێزترینی ده‌زانن، دواجار یه‌كێك له دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وكات ململانێ سه‌ره‌كییه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له خۆكاندیدكردن كردووه‌ته‌وه و چاوی له ویلایه‌تی دوومه، له‌باره‌ی ڕكابه‌ره‌كانیشی گوتی، باسی هه‌ر یه‌كێك له كاندیده‌كان بكه‌ن، من گوێ ده‌گرم، به‌ڵام جیا له بێرنی سانده‌رز و جۆ بایدن، چونكه ئه‌وانه شیاو نین باسیان بكه‌م.