ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتارى پێشوو داوا له محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات له لووتكه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى وڵاتانى دراوسێ باسى دۆسیه‌ى جینۆسایدى ئێزدییه‌كان بكات.
ئه‌مڕۆ 20ى نیسان له به‌غدا لووتكه‌ى په‌رله‌مانى وڵاتانى دراوسێ به‌ڕێوه‌ده‌چێ و بڕیارى شاندى په‌رله‌مانى هه‌ر شه‌ش وڵات توركیا و ئێران و سووریا و ئوردن و سعوودیه و كوێت تێیدا به‌شدار بن.
ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات ئه‌مه بكاته ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وه‌ى باسى دۆسیه‌ى جینۆسایدى ئێزدییه‌كان بكات.
ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ى ڤیان ده‌خیل بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا داواى كردووه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت حه‌لبووسى ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ شاندى سووری باس بكات.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه، ئێمه وه‌ك پێكهاته‌ى ئێزدى ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه گرنگه محه‌مه‌د حه‌لبووسى دۆسیه‌ى ئێزدییه رفێندراوه‌كان بخاته كارنامه‌ى كۆنگره‌كه و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ شاندى په‌رله‌مانى سووریا باسى بكات، چونكه به گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لاى ئێمه هه‌یه سێ هه‌زار ئێزدى كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن هێشتا له‌سووریا ماونه‌ته‌وه جا له كامپه‌كان بن یانیش له شاره‌كان.