دانووستانى ئه‌فغانه‌كان كه به سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێ شكستى هێنا و زه‌لماى خه‌لیلزاد نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكایش یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت شكسته‌كه ئاشكرا ده‌كات.
بڕیار بوو ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت و 250 كه‌سایه‌تى سیاسى ئه‌فغانستان تێیدا به‌شدار بن، كه‌چى وه‌ك ئاژانسى
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ كردووه، رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو به هۆى ناكۆكى لایه‌نه سیاسییه‌كانى ئه‌فغانستان دانیشتنه‌كه شكستى هێنا.
به‌رپرسێكى باڵاى وڵاتانى رۆژئاوا كه ناوى له‌لایه‌ن رۆیته‌رزه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ "گفتوگۆكه رووبه‌ڕووى شتكێكى كوشتنده بووه‌ته‌وه".
به‌ڵام به‌شێویه‌كى فه‌رمى زه‌ڵماى خه‌لیلزاد نوێنه‌رى تایبه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئه‌فغانستان ددان به شكسته‌كه ده‌نێ و له په‌یامێكدا بێ ئۆمێدى خۆى ده‌رده‌بڕێ.
خه‌لیلزاد له په‌یامه‌كه‌ى نووسیویه‌تى،هه‌ست به نائومێدى ده‌كه‌م له‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌فغانستان له قه‌ته‌ر دواخراوه، هه‌موو لایه‌نه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان بگه‌ڕێیننه‌وه سه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌و رێككه‌وتن بچن".
له ساڵى 2001 وه جه‌نگ له ئه‌فانستان به‌رپا بووه، ماوه‌ى ساڵێكه ئه‌مه‌ریكا دانووستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئه‌م وڵاته ده‌كات بۆئه‌وه‌ى كۆتایى به جه‌نگه‌كه بێت.