كاریگەری زەیتی گوێز هیند و سركەی سێو لەسەر جەستە

:: PM:03:39:20/04/2019 ‌

زۆر رێگا هەیە كە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی چرچ و لۆچی و پیربوونی پێست، لێرەدا باس لە دوو پێكهاتە دەكەین سركەی سێو لەگەڵ زەیتی گوێز هیند كە چەندان سوود بەلەش دەگەیەنن لەكاتی پیربوون دا.

زەیتی گوێز هیند
یەكەم: چەوری ورگ كەم دەكاتەوە، هۆرمۆنەكان دەتوانن بگۆردرێن لەكاتی پیربووندا و ئەمەیش دەبێتە هۆی چەندان گۆرانكاری لە لەشدا وەكو زیاتر مژینی چەوری و كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا، بەڵام بەكارهێنانی زەیتی گوێز هیند ئەم چەوریە كەم دەكاتەوە ئەویش بە بەكارهێنانی دوو كوچك لەم زەیتە هەموو رۆژێك یارمەتی كەمكردنەوەی ئەو چەوریە دەدات كە لەسەر ورگ كۆ دەبێتەوە.

دووەم: تەندروستی ددان باشتر دەكات، سوودێكی تری زەیتی گوێز هیند ئەوەیە كە باشە بۆ ددانەكان. كاتێك تۆ رۆن بەكاردەهێنیت بۆ پاككردنەوەی ددانەكانت  لە چەندان بەكتریایی ناو دەم رزگارت دەبێت هەروەها بۆنی ناخۆشی دەم كەم دەكاتەوە.

سێیەم: قژ بەهێز دەكات و وەكو نەرمكەرەوەیەك كار دەكات، ئەو كەسانەی كە بە تەمەنن زۆر كات بێزار دەبن بەهۆی بێهێزی و هیلاكی قژیانەوە یان تووشی هەڵوەرینی قژ دەبن. یان قژیان تووشی وشكبوونەوە دەبێت. بەكارهێنانی شامپۆ ئەگەر بە چاودێری پزیشك بەكاربهێنرێت رەنگە سوودێكی هەبێت و رێگە لە هەڵوەرینەكە بگرێت، بەڵام باشتر وایە زەیتی گویز هیند بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی قژ و پێستی سەر باشتر بكات، ئەم زەیتە توانایی هەیە شێداری بدات بەپێستی سەر لەگەڵ پێكهاتەی خۆراكی گرنگ كە رێگە لە زیانەكانی قژ دەگرێت.

چوارەم: شێداركەرەوەی پێستە، وشكی پێست و هیلاك دەركەوتنی پێست هۆكاریكە بۆ پیربوونی پێست لەم كاتەدا دەتوانرێت زەیتی گوێز هیند بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی پێستەكە بەشێوەیەكی سروشتی شێدار ببێتەوە بەئاسانی لە لایەن پێستەوە دەمژرێت و پێكهاتە خۆراكییەكانی دەگوازێتەوە بۆ پێست و بەم شێوەیە پێست بە شێداری دەهێلێتەوە.

سركەی سێو
یەكەم: سیستەمی هەرسی بەهێز دەكات، بەكارهێنانی سركەی سێو یارمەتی دەدات تێكرایی سیستەمی هەرسی باشتر بكات، تەنانەت رێ لە ژان و سكچوون و ئاوسان و ئازاری سك و قەبزی هەروەها هێڵنجدان دەگرێت، ئەگەر سیستەمی هەرسی بەشێوەیەكی گونجاو كار بكات لەش لە برێكی زۆر پاشەرۆبی ژەهراوی رزگاری دەبێت.

دووەم: وشكی قوورگ هێور دەكاتەوە، زۆر كات وشكبوونەوەی قوورگ دەبێتە هۆكارێك بۆ كۆكە، باشترین رێگا بۆ چارەسەركردنی ئەم وشكبوونەوەیە ئەوەیە كە كەوچكێكی چا سركەی سێو تێكەڵ بكەیت لەگەڵ كوپێك ئاو پاشان بیخۆرەوە بەم شێوەیە دەتوانرێت وەكو بەدیلێك بەكاربهێنرێت لەبری ئەو دەرمانانەی بۆ قوورگ پێویستن.

سێیەم: تەندروستی دڵ باشتر دەكات، سوودێكی تری سركەی سێو ئەوەیە كە تەندروستی دڵ بە باشی دەهێڵێتەوە. هەموومان دەزانین كە لەشمان تووشی پیربوون دەبێت، بۆیە پێویستە لە حاڵەتێكی باشدا بمێنێتەوە، باشترین رێگا بۆ پارێزگاری كردن لە دڵ ئەوەیە كە سركەی سێو زیاد بكرێت بۆ ژەمەكانی رۆژانە و فشاری خوێن رێكدەخات و ئاستی كۆڵیسترۆڵ باشتر دەكات.

چوارەم: شەكری خوێن رێكدەخات، ئەگەر مەترسی دەركەوتنی نەخۆشی شەكرەت هەیە دەتوانیت سركەی سێو وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنیت ئەویش بە تێكەڵكردنی كەوچكێك سركەی سێو لەگەڵ ئاو پاشان خواردنەوەی بەم شێوەیە ئاستی شەكری خوێن هاوسەنگ دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد