دوو پڕۆتین تەندروستی دڵ دیاری دەكەن

:: PM:10:00:20/04/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمەریكی كە لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجام دراوە دەری دەخات كە دوو جۆر پڕۆتین هەن بەیەكەوە كار دەكەن و ئەوان بەرپرسن لە تەندروستی دڵ، بۆیە ئەگەر ئاماژەكانی نێوانیان ناهاوسەنگ بێت، دەبێتە هۆی تووشبوونی دڵ بە نەخۆشی و كێشەی تەندروستی.

لەو توێژینەوەی ئەنجامەكەی لە بڵاوكراوەی خولی " Science Signaling"ی زانستی بڵاو كرایەوە، تیمی توێژینەوەكە لە پەیمانگە نیشتیمانییەكانی تەندروستی لە ئەمەریكا، ئەو دوو جۆرە پڕۆتینەیان دەستنیشان كرد كە بریتین لە گلوكۆرتیكۆید (GR) و (MR)، بۆیە ئەوان تاقیكردنەوەیان لەسەر تەندروستی دڵ بێ بوونی یەكێكیان ئەنجام دا، بەهەمان شێوە لە كاتی نەبوونی هەردووكیان.

بۆیە لەكاتی ماندووبووندا رژێنی سەرووی گورچیلەكان هانی لەش دەدات بۆ دەردانی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل كە پێوەستە بەو هۆڕمۆنانە لە شانەكانی لەش بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن، بۆیە ئەگەر ئەوان نەبوون ئەوكات كێشە بۆ دڵ دروست دەبێت. لە رێگەی زیادبوونی كۆلیسترۆڵ یان گلوكۆز لە خوێندا یان بەرزی فشاری خوێن، كە ئەوانە كار دەكەنە سەر تەندروستی دڵ.

بۆیە وەك شارەزایان و ئەوانەی توێژینەوەكەیان ئەنجام داوە دەڵێن، پێویستە بۆ لەمەودوا دەرمانەكان بەو شێوەیە بێت كە هاوكات كار لەسەر هەردوو پڕۆتینەكە بكات نەوەك یەكێكیان، ئەوەیە كە دەتوانێت یارمەتی نەخۆشانی دڵ بدات یان رێگری لە تووشبوون بەو نەخۆشییە بكات لە داهاتوودا. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل