مەسروور بارزانی هێرشە تیرۆریستییەكانی سریلانكا سەركۆنە دەكات

:: PM:04:18:21/04/2019 ‌

مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هێرشە تیرۆریستییەكەی سریلانكای سەركۆنە كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە نراجان ئاران سینگا، بالوێزی سریلانكا لە عێراق.

وەك لە راگەیەنراكەدا هاتووە، لە پەیامێكدا مەسروور بارزانی لە بەرانبەر هێرشە تیرۆریستییەكانی ئەمڕۆی شاری كۆلۆمبۆی سریلانكا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتیی بوونە قوربانی، وێڕای سەركۆنە كردنی هێرشە تیرۆریستییەكە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە باڵوێزی سریلانكا لە عێراق ڕاگەیاند و  هیوای چاكبوونەوەی بە پەلەشی بۆ برینداران خواست و رای گەیاند، ئەو كردەوە تیرۆریستییە و بەئامانجگرتنی خەڵكی سیڤل سەركۆنە دەكەین و دووپاتی دەكەینەوە، شەڕی تیرۆریستان ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و لەپێناو ئاشتی و ئاسایشی هاووڵاتیانەوە، دەبێت  لە هەموو شوێنێكی جیهان ڕوووبەڕوویان ببینەوە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم