بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆتایی واده‌ی به‌خشینی هه‌ندێ وڵات بۆ مامه‌ڵه‌كردن و كڕینی نه‌وتی ئێران ڕابگه‌یه‌نێت و گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر تاران و ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیاتر كه‌م بكاته‌وه و وڵاته‌كه به‌ره‌و خنكاندنی ته‌واوی ئابووری ببات.
ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه پۆمپیۆ ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌و وڵاتانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه چیتر ماوه‌یان پێ نادرێ و له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ قه‌ده‌غه‌ی كڕین و مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتی ئێران نابه‌خشرێن و ده‌بێ به ته‌واوی پابه‌ندی سزاكان بن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، واشنتن ده‌ستی به گه‌ڕێكی تری فشاره‌كان كردووه و ده‌یه‌وێ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته كه‌مترین ئاست و خاڵی سفر، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ڕژێمی ئێران له جوڵه بخات و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یش هان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ڕژێمه‌كه‌یان بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ له كاتێكدایه به‌ره‌یه‌ك له ناو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دروستبوون، به ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی تره‌مپ دژ به ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌به‌ن و داوا ده‌كه‌ن به گفتوگۆ ئێران ناچار به وازهێنان له به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی بكرێت.
ڕاگه‌یاندنی بڕیاری ته‌واوبوونی واده‌ی به‌خشینی وڵاتان له كڕینی نه‌وتی ئێران له‌كاتێكدایه له هه‌فته‌ی ڕابردوویش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی "سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی" ناساند.