ڕووسیا خه‌ریكی دروستكردنی گه‌وره‌ترین و وێرانكه‌رترین چه‌كی وڵاته‌كه‌یه‌تی، ئه‌ویش دروستكردنی درێژترین و گه‌وره‌ترین ژێر ده‌ریاییه له جیهان، ته‌نانه‌ت مووشه‌كی ئه‌تۆمیش هه‌ڵده‌گرێ و ده‌توانێ دنیا وێران بكات.
میدیاكانی
رووسیا بڵاویان كرده‌وه، كه ئه‌و ژێر ده‌ریایییه نوێیه‌ی ڕووسیا ناوی "بیلگورود"ه و به ته‌واوی سه‌رسوڕهێنه‌ر و كاره‌ساتباره، كاتێك ورده‌كاری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌خوێنێته‌وه، جیا له‌وه‌ی له ڕووی قه‌باره‌وه گه‌وره‌ترین ژێرده‌ریایییه كه تا ئێسته دروست كرا بێ و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 604 پێ، ئه‌وه‌ی جێی كاره‌سات و مه‌ترسیشه، ده‌توانێ شه‌ش مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێ و له هه‌ر كاتێكدا بۆ ئامانجه‌كان ڕه‌وانه‌ی بكات.
له‌باره‌ی ورده‌كاری ئه‌و مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌ی كه ژێر ده‌ریایییه‌كه "غه‌واس" هه‌ڵی ده‌گرێ، میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه توانای مووشه‌كه‌كه و ته‌قینه‌وه‌ی ده‌گاته دوو مێگاتۆن، كه یه‌كسانه له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن تۆن ماده‌ی تی ئێن تی، به ته‌قینه‌وه‌ی به ته‌واوی ناوچه‌كه وێران ده‌كات.
ئه‌و مووشه‌كه‌ی ڕووسیا له ڕووی به‌راورد كارییه‌وه، 130 جار زیاتر له‌و مووشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتره كه له جه‌نگی دووه‌می جیهان وانشتن له هیروشما تاقی كرده‌وه.
شاره‌زایان به ته‌واوی ترس و دڵه‌ڕاوكێ دایگرتوون، چونكه ئه‌و ژێر ده‌ریایییه ده‌توانێ له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك تسۆنامییه‌ك له جیهان دروست بكات و به ملیۆنان كه‌س به‌ره‌و مه‌رگ ئاراسته بكات.
ژێر ده‌ریاییه‌كه بۆ حاڵه‌تی له ناكاو، ژێر ده‌ریاییه‌كی تری بچووكی پێوه لكێنراوه و شوێنی 25 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه و بۆ جێبه‌جێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كان و هێرشكردن و وێرانكردنی هێزه ده‌ریاییه‌كان به‌كارده‌هێنریت.