ئه‌مڕۆش بارانی به‌لێزمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ

:: AM:10:33:22/04/2019 ‌

به‌ پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ بارانی به‌لێزمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ و له‌ كاته‌كانی شه‌ودا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی نیسان، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و باران له‌ كاتی جیاجیا به‌ بوونی هه‌وره‌ تریشقه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ، له‌ كاته‌كانی شه‌ودا ڕێژه‌ی باران به‌ره‌و لاوازبوون و نه‌مان ده‌چێت.
پله‌كانی گه‌رما له‌ نێوان حه‌وت تا 17 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.

سبه‌ی سێشه‌م 23ی نیسان، له‌ هه‌ولێر ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و پاشان بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت، ته‌نیا له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه‌ و له‌ناو پارێزگاكان نامێنێت. له‌ سلێمانی و دهۆك باران به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بێت. له‌ كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

پله‌كانی گه‌رما له‌ نێوان شه‌ش تا 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.








وشە - ڕێناس شابان