كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق ئاشكراى ده‌كات به ئامانجى رێگرتن له دیارده‌ى خۆكوشتن پێشنیارێكیان به په‌رله‌مانى عێراق داوه و داواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تیان كردووه.
یوسرا ره‌جه‌ب ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق له راگه‌یاندراوێك ئاشكراى كردووه، كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ داوایه‌كى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كردووه بۆئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێك بهێنرێت تا ئه‌و لیژنه‌یه‌یش له هۆكاره‌كانى خۆكۆشتن بكۆڵێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ 22ى نیسان ئاماژه‌ى بۆ ده‌قى پێشنیاره‌كه‌ى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ كردووه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا داوا له له په‌رله‌مان كراوه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى خۆكوشتن بزانێت و لیژنه‌یه‌ك پێك بهێرێت هه‌ر كه له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆز تێیدا به‌شدار بن.
كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ ره‌خنه له حكوومه‌تى عێراق ده‌گرێت و پێیوایه تا ئێسته كار نه‌كراوه بۆئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ خۆكوشتن دابنێت له‌عێراق. كۆمسیۆن دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به‌شێكى زۆرى خۆكوشتن له نێو گه‌نجان پێوه‌ندى به بێكارییه‌وه هه‌یه.
به پێى ئه‌و راپۆرتانه‌ى له میدیاكانى عێراق بڵاو ده‌كرێنه‌وه، دیارده‌ى خۆكوشتن له شاره‌كانى عێراق گه‌شه‌ى كردووه و حكوومه‌تى عێراقیش لێى كه‌مته‌رخه‌مه.