مه‌ولوود چاویش ئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هه‌ڵوێستى توركیاى له باره‌ى بڕیارى وه‌ستاندنى هاورده‌ى نه‌وتى ئێران راگه‌یاند و ره‌تى كرده‌وه توركیا پابه‌ند بێت به سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه كه ده‌خرێنه سه‌ر ئێران.
دواى راگه‌یاندنى بڕیارى وه‌ستاندنى هاورده‌ى نه‌وتى ئێران له‌لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه، توركیا یه‌كه‌م وڵات بوو كه هه‌ڵوێستى خۆى له باره‌ى بڕیاره‌كه راگه‌یاند.
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى
ئارتى رووسى، مه‌ولوود چاویش ئۆغڵو له تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ره‌تى ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى پابه‌ند بێت به سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه.
توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه پێشتر بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ده‌رفه‌تى پێ‌درابوو له‌سه‌ر هاورده‌كردنى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا چیتر ئه‌و لێخۆشبوونه بۆ هه‌شت وڵاته‌كه درێژ نه‌كاته‌وه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ " توركیا سزاى تاك لایه‌نه و فه‌رمانكردن بۆ چۆنیه‌تى رێكخستنى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ دراوسێیان ره‌ت ده‌كاته‌وه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ " بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێخۆشبوونه‌كان خزمه‌تى ئاشتى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ناكات، زیان به گه‌لى ئێران ده‌گه‌ینێ".
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راى گه‌یاند ، لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و هه‌شت وڵاته نوێ ناكرێته‌وه كه نه‌وتى ئێران هاورده ده‌كه‌ن، دووپاتیشى كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگه‌ینێ به خاڵى سفر.