له‌به‌رانبه‌ر سزاكه‌ى ئه‌مڕۆى فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمز ده‌كات و به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ " هه‌ر جوڵه‌یه‌كى ئێران به ئاراسته‌ى گه‌رووى هورمز شایه‌نى قبووڵ نییه".
عه‌لى ره‌زا ته‌نكه‌سیرى فه‌رمانده‌ى هێزه ده‌ریاییه‌كانى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمز ده‌كات.
پێشتر به‌رپرسانى باڵاى ئێران چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمزیان كردووه، له لێدوانه‌كه‌یشى كه له ئاژانسى
ئارتى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران ده‌ڵێ " له‌كاتێكدا رووبه‌ڕووى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ببینه‌وه ئه‌وا ئێمه پارێزگارى له ئاوى ئێران ده‌كه‌ین". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئێران ده‌توانێ گه‌رووى هورمز دابخات.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و لێدوانه به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا كه ناوى له‌لایه‌ن ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ "هه‌ر جوڵه‌یه‌كى ئێران به‌رانبه‌ر به داخستنى گه‌رووى هورمز قبووڵ نییه".
ئه‌مڕۆ 22ى نیسان ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا ئه‌و هه‌شت وڵاته‌یش هاورده‌ى نه‌وتى ئێران رابگرن، كه پێشتر لێخۆش‌بوونیان وه‌رگرتبوو، جگه له‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكا دووپاتى كرده‌وه هه‌ر وڵاتێك نه‌وتى ئێران بكڕێ سزاى به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت.