لیك چه‌ندان سوود و گرنگى هه‌یه له ناوپۆشى ده‌مدا وه‌كو پارێزگارى له شانه نه‌رمه‌كانى ناو ده‌م، یارمه‌تى هه‌رسكردنى خۆراك ده‌دات به‌تایبه‌تى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه نیشاسته‌ى تێدایه و زمان یارمه‌تى هه‌سته جۆراوجۆره‌كان ده‌دات و ده‌بێته هۆى ئاسانى خۆراك جوین و قووتدانى.
وشكبوونه‌وه‌ى ده‌م ده‌بێته هۆى چه‌ندان برین و چه‌ند حاڵه‌تێكى تر، بۆیه وشكبوونه‌وه‌ى ده‌م ده‌توانرێت به
چه‌ندان رێگه‌ى ئاسان چاره‌سه‌ر بكرێت دیارترینیان ئه‌مانه‌ن.
یه‌كه‌م: جگه‌ره‌كێشان، جگه‌ره‌كێشان تاراده‌یه‌كى زۆر مه‌ترسى شێرپه‌نجه‌ى سى و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ندان زیان به ناوپۆشى ده‌م ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆى بۆنى ناخۆشى ده‌م و دروستبوونى توێژاڵێكى سپى له‌سه‌ر زمان یان زۆر كات كێشانى جگه‌ره بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى لیك و به‌م شێوه‌یه‌ش وشكبوونه‌وه‌ى ده‌م دروست ده‌بێت.
دووه‌م: هه‌ناسه دان به‌ده‌م، زۆر كات هه‌ناسه به‌ده‌م ده‌درێت به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكى جیاوازه‌وه، وه‌ك هه‌سته‌وه‌رى و تیزانى لووت و هه‌ڵامه‌ت و هه‌وكردنى جیوب ئه‌م هۆكارانه رێگرن له هه‌ناسه‌دان به شێوه‌یه‌كى ئاسایى، ئه‌گه‌ر به‌ده‌م هه‌ناسه بدرێت ئه‌وا ده‌بێته هۆى وشكبوونه‌وه‌ى ناوپۆشى ده‌م و كه‌مبوونه‌وه‌ى لیك.
سێیه‌م: پرخاندن، پرخاندن زۆر كات به‌هۆى هیلاكى یان گیرانى لووته‌وه دروست ده‌بێت یان بۆ ماوه‌یه‌ز زۆر پرخاندن جیاوازه ره‌نگه زۆر پرخاندن ببیته هۆى گیرانى هه‌ناسه‌دان و له ئه‌نجامدا ببێته هۆكارێك بۆ خنكاندن، هه‌ناسه وه‌ستان شتێكه كه پێویسته به وریایه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ناسه‌دان بوه‌ستێت ئه‌وه مێشك بێبه‌ش ده‌بێت له ئۆكسجین و به‌م شێوه‌یه‌ش چه‌ندان زیان به‌له‌ش و مێشك ده‌گات.
چواره‌م: وشبكوونه‌وه‌ى له‌ش، هه‌ندێك جار وشكبوونه‌وه‌ى ده‌م بۆ هۆكارێكى زۆر ساده ده‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌ویش كه‌م خواردنه‌وه‌ى ئاوه زۆر نیشانه‌ى پێوه‌ندیدار هه‌یه له‌گه‌ڵ وشكبوونه‌وه‌ى له‌ش به‌رهه‌مهێنانى لیك كه‌م ده‌كاته‌وه.