محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران راى گه‌یاند, دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان شه‌ڕى ناوێ، بنیامین ناتەنیاهو و جۆن بۆڵتن هانى ده‌ده‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی نیسان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له
دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، من پێموایه دۆناڵد تره‌مپ شه‌ڕى ناوێ، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ره‌ت ناكاته‌وه كه راده‌كێشرێته ناو شه‌ڕێكه‌وه".
دواتر زه‌ریف باس له‌وه ده‌كات هه‌ر یه‌كه له جۆن بۆڵتنى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا و بنیامین ناتەنیاهوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هانى دۆناڵد تره‌مپ ده‌ده‌ن.
دواى سه‌پاندنى چه‌ند سزایه‌كى تر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌رپرسانى ئێران له میدیاكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌ى ئێران ته‌نیا وه‌ك ململانێى نێوان خۆیان و ئه‌مه‌ریكا نیشان بده‌ن.
به‌ڵام به پێى ئه‌و راپۆرتانه‌ى پێشتر له لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئێران كۆمه‌ڵێك پێشێلكاریى له بوارى مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌نجام داوه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌رپرس بووه له خراپى بارودۆخى ئابوورى وڵاته‌كه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ براین هۆك نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئێران له لێدوانێكى بۆ
رۆیته‌رز گوتوویه‌تى ئێران له ئه‌نجامى سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه 10 ملیار دۆلارى زیان به‌ركه‌وتووه.