سكرتێری شاسوار گیرا و ڤیدیۆی نەشیاو لە كۆمپیوتەرەكەی دۆزرایەوە

:: AM:10:45:25/04/2019 ‌
سكرتێری شاسوار عەبولدواحید بەفەرمانی دادوەر دەگیرێت و دەست بەسەر کەرەستە ئەلکترۆنیەکانیدا دەگیرێت و ڤیدیۆی نەشیاو و وێنە و دەنگی هاووڵاتیانی تێدا بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی نیسان، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو بۆتەوە لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری گرتن بۆ سكرتێرەكەی شاسوار عەبدلواحید دەرچووە و دوای گرتنی كەلوپەلەكانیشی دەستی بەسەردا گیراوە.

لەو زانیاریانەی لەلایەن دەزگە میدیاییەكان لە هێزە تەناهییەكان وەریان گرتووە تێیدا هاتووە، دوای گرتنی ئەو كەسە، دەست گیرا بەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایل و ئەو كەلوپەلانەی كە گومان دەكرێت بەكارهێنرابن بۆ هەڕەشە كردن لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و تۆماركردنی وێنە و دەنگیان لە كات و شوێنی نەشیاودا.

زیاتر روون کراوەتەوە، كۆمپیوتەری سكرتێرەكەی شاسوار عەبدولواحید ڤیدیۆی  نەشیاوی خەڵكی تیدا بووە.

دوێنێ‌  شادی نەوزاد ئەندامی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، سەركردەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە بە بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆ و تۆمەت و ڤیدیۆی دروستكراو، هەروەها ڤیدیۆیەكم بۆ نێردراوە و لەگەڵ نامەیەك، لەنامەكەدا نوسراوە چاوەڕوانی بڵاوكردنەوەی فیلمی ڕووتی خۆت بە.



وشە - رامیار جەواد