ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى ئایار، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئێران پابەندبوونی خۆی بە بەشێک لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ڕاگرت، له‌زارى به‌رپرسێكیشیه‌وه ئاشكراى كردووه كه چیتر وڵاته‌كه‌ى سنوورێكی نابێت بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ئاوى قوورس.
له‌و باره‌یه‌وه
بەرپرسێکی باڵای وزەی ئەتۆمی ئێران ڕای گەیاند، "وڵاتەکەی بەشێوەیەکی فەرمی پابەندبوونی خۆی بەبەشێک لە ڕێکكەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ڕاگرت كه لەگەڵ هەندێك وڵاتی زلهێزدا ئەنجامیاندابوو".
زیاتر گوتى، "لەمەودوا ئێران هیچ سنووریكی نییە بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ئاوی قوورس، بۆیه چیتر پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاوی قوورس سنووردار ناكات و پاش 60 ڕۆژی تریش ڕێژەی هەردووكیان بەرزتر دەكاتەوە، ناشتوانێت وه‌ك پێشتر بە وڵاتانی تر بیفڕۆشێت، چونكه وڵاته‌كه‌ى پێویستى پێیه‌تى".
شایه‌نى باسه هەفتەی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران هەریەک لە وڵاتانی بریتانیا، فڕەنسا، ڕووسیا، چین، ئەڵمانیایی لەبڕیارەکەی ئاگادار کردەوە و پێى ڕاگەیاندن کە دەیەوێت پابەندبوونی خۆی بەبەشێک لە ڕێککەوتنەکە ڕاگرێت، ئه‌وانیش هه‌ر زوو ئاگاداریان كرده‌وه كه كارى وانه‌كات بۆئه‌وه‌ى ئه‌مه نه‌بێته ئه‌گه‌رێك به ده‌ست ئه‌مه‌ریكاوه جه‌نگى له‌گه‌ڵ بكات.
بەپێی ڕێکكەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێپێدراوە تا ئاستێکی دیاریکراو لە یۆرانیۆم کە بڕەکەی لە 300 کیلۆگرام و ئاوی قوورس کەبڕەکەی لە 130 تۆن زیاتر نەبێت بەرهەم بهێنێت.