دوو سه‌رچاوه‌ى ته‌ناهى بۆ رۆیته‌رز ئاشكرایان كردووه، مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق داواى له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كردووه ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى بسه‌پێنن.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى "
رۆیته‌رز" له دوو سه‌رچاوه‌ى سه‌ربازى هه‌ندێك زانیارى له باره‌ى ئامانجه‌كه‌ى مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ى رابردوو به شێوه‌یه‌كى كتوپڕ ئه‌نجامى دا.
رۆیته‌رز سه‌رچاوه‌كانى به "سه‌رچاوه‌ى دیارى سه‌ربازى" وه‌سف ده‌كات و بێ ئه‌وه‌ى ناویان ئاشكرا بكات زانیارییه‌كانیان بڵاو ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیان ده‌ڵێ "پۆمپیۆ داواى له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى عێراق كرد ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانى سه‌ر به ئێران بسه‌پێنن كه ئێسته ده‌سه‌ڵاتیان فراوان بووه هه‌رچه‌نده بوونه‌ته به شێك له پێكهاته‌ى ده‌زگاى ته‌ناهى".
دواتریش ئه‌م به‌رپرسه‌ى عێراق ده‌ڵێ "پۆمپیۆ دووپاتى كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌م كاره نه‌كه‌ن ئه‌وا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به هێز وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه".
پێشتر ئاژانسه‌كانى دنیا ئاشكرایان كردبوو، مایك پۆمپیۆ به گوێره‌ى ئه‌و زانیاریییه هه‌واڵگرییانه‌ى له‌لاى بووه، به‌رپرسانى عێراقى له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك لایه‌نى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به‌نیازن بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌ن به ئامانج.