به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، هۆكاری كشانه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی ناپێویست له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر، بۆ بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژد و مه‌ترسیدار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێران ده‌یه‌وێ دژ به ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی بدات.
ئه‌و به‌رپرسانه دووپاتیان كرده‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌كان زۆر ڕژد و مه‌ترسیدارن، میلیشیاكانی عێراق به فه‌رمانده‌یی سوپای پاسداران له پشت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه‌ن.
فرانس پرێس له زاری ئه‌و به‌رپرسانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه‌كان وایانكردووه ئاستی ویاریی و ئاگاداری بگه‌ینینه دۆخێكی باڵا و كارمه‌نده ناپێویسته‌كانیش به‌ره‌و واشنتن بگه‌ڕێنینه‌وه.
له‌باره‌ی ده‌ستی پشت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له
ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كرێ، به‌رپرسه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه ئێران به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌یه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ده‌كرێت، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانیش به ته‌واوی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی كارمه‌نده نا سه‌ره‌كییه‌كانی له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر ده‌ركرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بن، هه‌موو ئاماژه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه عێراق ده‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ململانێكانی ئه‌و دوو وڵاته.