ناڕه‌زایه‌تییه‌كی نهێنیی ناوخۆیی له‌ناو گۆڕان دروست بووه دژی ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌كانی چیا نه‌وشیروان مسته‌فان و داوای دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له بڕیاره‌كانی گۆڕان، هه‌رچه‌نده تا ئێسته ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نهێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت، ئاشكرا ده‌كرێن.
دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، په‌رده‌ی له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كی نهێنیی ناو گۆڕان هه‌ڵدایه‌وه، كه هاوڕایه له‌گه‌ڵ ناڕازی و جیابووه‌وه‌كانی تری گۆڕان، به‌ڵام تا ئێسته ناڕه‌زایه‌تییه‌كه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی گۆڕاندا قه‌تیس ماوه و هۆشداریش دراوه ئه‌گه‌ر بارودۆخ و دروستكردنی بڕیار له‌ناو گۆڕان به‌و جۆره‌ی ئێسته بێت، ئه‌وا ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه ده‌ته‌قنه‌وه و ئاشكرا ده‌كرێن.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان كه یه‌كێكه له‌و ناڕازییانه، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ناڕه‌زایه‌تییه‌ك هه‌یه و له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دروست بوو كه ڕه‌خنه‌كانیان ئاشكرا كرد، به‌ڵام ئه‌م گرووپه‌ی ئێمه هه‌ر سه‌ره‌تا گوتمان وه‌ك گرووپێكی ناڕازیی فشار له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی گۆڕان كار ده‌كه‌ین تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌توانین و هیچ قسه‌وباسێك نابه‌ینه ده‌ره‌وه.
"ئێمه تا ئێسته چوار نووسراومان داوه به ڕێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، نه‌ك هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامیش نادرێینه‌وه، به‌تایبه‌ت ئێمه داوامان كردووه یان به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌تایبه‌ت چیا بێته ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌وه، یان به‌م جۆره‌ی ئێسته كه هه‌موو بڕیار و دارایی و میدیای حزبه‌كه‌ی لایه دووری بخه‌نه‌وه." ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤات وای گوت.
له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ناڕازییه نهێنییه‌كانی ناو گۆڕان زیاتر گوتی، "ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی جڤاتی گشتی و نیشتمانین، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كادری تر له ژوور و ڕایه‌ڵه و بازنه‌كان".
مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا باڵباڵێن و كێشه‌ی له‌ناو گۆڕاندا تۆخ كرده‌وه، كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به تاپۆكردنی موڵك و ماڵی گۆڕان له‌سه‌ر خۆیان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی دارایی و میدیا و ناوه‌ندی بڕیاری حزبه‌كه، بڕیاری بزووتنه‌وه‌كه‌ی لای خۆیان هێشته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی دا، "تا ئێسته‌یش بڕوامان وایه ئێمه هه‌ر به نهێنی و له‌ناو گۆڕان گرووپی فشاره‌كه به‌هێزتر بكه‌ین، به‌ڵام گرووپی به‌رانبه‌ر هیچ وه‌ڵامێكیان نییه و ڕه‌نگه ئه‌وه بكات ئێمه‌یش له دواجاردا ده‌نگمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام هیوادارین نه‌گاته ئه‌و ئاسته".
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گۆڕان دوور خراونه‌ته‌وه یان خۆیان ڕۆیشتوون، باسی تاكڕه‌وی و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی میدیا و بڕیاری ئه‌و حزبه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، له كاتێكدا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له هێز و لایه‌نه‌كانی تر گرتووه.
به‌ڵام ئه‌م كادرانه‌یش تا دوور نه‌خرێنه‌وه، ناكه‌ونه قسه‌وباس له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌كه، بۆیه گوتاره‌كانیان زۆر كاریگه‌ریی نییه و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌گیرێت كه بۆ تا له حزبه‌كه‌دان ده‌نگی ناڕه‌زایی نین.
خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان حزبێكی دامه‌زراوه‌ییه و بڕیاره‌كانی دامه‌زراوه‌یین، بۆیه ناكرێ گۆڕان و هه‌ر حزبێكی تر له‌به‌ر دڵئێشان و گله‌یی ئه‌م و ئه‌و واز له پره‌نسیپ و پێڕه‌وی ناوخۆی خۆی بێنێت.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال