باڵه جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتی هیچیان ئاماده‌ی سازشكردن نین بۆ یه‌كتر له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی ئه‌و پۆستانه‌ی له كابینه‌ی نوێ‌دا وه‌ریده‌گرن، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی ئه‌و حزبه‌ی زیاتر قووڵ كردووه‌ته‌وه و پێ ده‌چێت له دواجاریشدا یه‌كلاكردنه‌وه‌كان خۆسه‌پاندنی باڵێكی لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش ببێته هۆی زیاتر ئاڵۆزی و ناكۆكی و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك.
یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا به‌سه‌ر چوار باڵدا دابه‌ش بووه، ماڵی تاڵه‌بانی، ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، باڵی بێلایه‌نه‌كان و باڵی به‌رهه‌م ساڵح، به‌هۆی ململانێی ئه‌م چوار باڵه‌وه ئه‌و حزبه ناتوانێ به ئاسانی كاندیده‌كانی یه‌كلا بكاته‌وه.
ململانێ سه‌ره‌كییه‌كه له نێوان هه‌ردوو ماڵی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵدایه، به‌ڵام بێلایه‌نه‌كانیش هیوایان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیوه له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی ئه‌و دوو ماڵه، هه‌ردوولا ناچار ده‌بن په‌نا ببه‌نه به‌ر كاندیدكردنی بێلایه‌نی ناو ململانێكه، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵحیش نایه‌وێ پشكی له پۆسته‌كانی حكوومه‌تدا نه‌بێت.
ماڵی تاڵه‌بانی بێگه‌رد تاڵه‌بانییان كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵیش ڕێواس فایه‌قیان كاندید كردووه، كاندیدی ماڵی تاڵه‌بانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، قوبادی كوڕیانه و كاندیدی ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵیش ده‌ربازی كوڕیه‌تی. كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ كچه‌كه‌یشی كاندید كردووه بۆ پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی.
وا دیاره كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ یه‌كێك له دوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ده‌وێت، كاندیدكردنی كچه‌كه‌یشی پێ ده‌چێت زیاتر بۆ مامه‌ڵه‌كردن بێت، به‌ڵام تا ئێسته ماڵی تاڵه‌بانی ئاماده نین سازش له‌سه‌ر هیچكام له پۆسته‌كان بكه‌ن بۆ ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ.
هاوكات هه‌ریه‌ك له عیماد ئه‌حمه‌د و حاكم قادر و عومه‌ر فه‌تاح كه خۆیان له به‌ره‌ی بێلایه‌نه‌كانی ناو یه‌كێتی داناوه، خۆیان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌ت كاندید كردووه.
سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌ك له سه‌رجه‌م باڵه‌كانی یه‌كێتی پێك هێنراوه، پێشتر بێلایه‌نه‌كانی تێدا نه‌بوو و ئێسته ئه‌ندامێكی ئه‌وانیشی تێدایه.
به‌گوته‌ی سه‌ركرده‌كه، "ئه‌و لیژنه‌یه كه له پاڤڵ تاڵه‌بانی، لاهوور شێخ جه‌نگی، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح و عومه‌ر فه‌تاح پێك هاتووه، به به‌رهه‌م ساڵح ڕاگه‌یه‌نراوه كه ئه‌و پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگرتووه و له پۆسته باڵاكانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هه‌رێم و په‌رله‌مان به‌ری ناكه‌وێت و ڕه‌نگه وه‌زاره‌تێك بدرێته باڵه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌یه بدرێته عه‌دنان حه‌مه مینا".
به‌ڵام ئه‌وه‌یشی گوت، "هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌و ڕووه‌وه نییه و هیچ كامیان ئاماده‌ی سازش نین بۆ ئه‌وی تریان، هه‌ریه‌كه‌یان به هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ پاساو خۆی له باڵه‌كه‌ی تر پێ له پێشتره بۆ وه‌رگرتنی پۆست، ئه‌وه‌ش كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه".
ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی به‌رده‌وام له زاری سه‌ركرده‌كانییه‌وه به ڕواڵه‌ت پرۆسه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی به ئاسان ناو ده‌بات، به‌ڵام له ناوخۆیدا وا نییه، نامه‌یه‌كی عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كه باس له دانانی كه‌سی شیاو و هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی به توانا ده‌كات بۆ پۆسته‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له دابه‌شكاریی باڵه‌كان، ئاماژه‌ی ڕوونه بۆ ئاڵۆزیی ئه‌و پرسه له‌ناو یه‌كێتیدا.
له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به"وشه"ـی راگه‌یاند، "پرۆسه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندید له‌ناو یه‌كێتی یان به ڕێككه‌وتن و سازان ده‌بێت، یان له ڕێی ده‌نگدانه‌وه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه."
رۆژی سێشه‌م مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه كۆبووه‌وه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، به‌ڵام نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجام.
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه زیاتر وه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ده‌رده‌كه‌وێ، كاندیدكردنی كوڕێكی خۆی بۆ پۆستی وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند و ره‌نگه ئه‌وه‌یش ناكۆكی نوێ له‌ناو یه‌كێتی دروست بكات.
*
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان كێشه نه‌بڕاوه‌كه‌ی یه‌كێتییه.