منداڵی ساوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا فێری قسه‌كردن نه‌بووه، ئه‌سته‌مه دایك بتوانێ له داواكارییه‌كانی تێبگات، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه كه دایكایه‌تی لای هه‌ندێك له ژنان قورس بێت و لێی بترسن.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیای تایبه‌ت به ژنان هه‌واڵێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه چۆن دایكان بتوانن به پێی جووڵه‌ی ده‌ستی منداڵه‌كه‌یان له حاڵه‌ته‌كانی تینوێتی و برسێتی و خه‌وهاتنی منداڵه‌كانیان تێبگه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه شێوازی ده‌ربڕینی زمانی جه‌سته له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی تر ده‌گۆڕێ و جیاوازیی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و جووڵانه‌ی كه لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین له هه‌موو منداڵێكدا وه‌ك یه‌كه.
كیت وێد پسپۆری ئوسترالیی تایبه‌ت به منداڵ ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر منداڵ ده‌ستی توند كرد و له شێوه‌ی بۆكس داینا، مانای وایه برسیه‌تی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستی كرده‌وه و پشووی به په‌نجه‌كانی دا ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت كه تێری خواردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆڕه باسی له‌وه كردووه، هه‌ندێ نیشانه‌ی تر له منداڵدا ده‌یسه‌لمێنێ كه برسیه‌تی بۆ نموونه، هه‌ستان له خه‌و له كاتی نه‌گونجاودا، خوولانه‌وه‌ی سه‌ری له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی سنگی دایكی، كردنه‌وه‌ی ده‌می ئه‌مانه نیشانه‌ی تری برسێتی منداڵی ساوان.
كاتێكیش هه‌ست به تێربوون ده‌كات، ده‌ست و قۆڵه‌كانی ده‌جووڵێنێ و داوای یاریكردن ده‌كات.
پسپۆڕه‌كه ده‌ڵێ: هه‌ندێ كات ئه‌م نیشانانه له هه‌ندێ منداڵدا پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، پێویسته دایكان خۆیان شاره‌زای منداڵه‌كانیان ببن.