وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا ئاشكراى كرد به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته‌وه سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى رووسیا له سووریا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20 ى ئایار ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا ئاشكراى كردووه به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ى حمه‌یمیمى رووسیا له رۆژئاواى سووریا.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسی دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى بنكه‌ى حمه‌یمیم له رووسیا به‌ره‌نگارى هێرشه‌كه بوونه‌ته‌وه و پووچه‌ڵیان كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ شه‌ش مووشه‌ك لە لایه‌ن هێزه‌كانى رووسیاوه خراونه‌ته خواره‌وه.
له باره‌ى زیانه‌كان هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا گرووپى به‌ره‌ى نوسره به ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌و گرووپه‌یش سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌یه.
بنكه‌ى حمه‌یمیم گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازى رووسیایه له‌سه‌ر خاكى سووریا و ده‌كه‌وێته شارى لازقییه‌ى رۆژئاواى سووریا.
رووسیا له ساڵى 2015 وه چووه‌ته جه‌نگى سووریا به ره‌زامه‌ندى رژێمى ئه‌م وڵاته پارێزگاریى له مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.