ئه‌و كچه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ی توانا و سامانی خۆی پێشكه‌ش به پێشخستنی شاره‌كه‌ی كردووه
حه‌میده جه‌مال كچێكی هه‌ڵه‌بجه‌ییه و پاش دابڕانی له خوێندن له‌بری ئه‌وه‌ی له ماڵ دابنیشێت، ده‌ستی داوه‌ته كاری ڕێكخراوه‌یی و 17 ساڵه ئه‌ندام و دامه‌زرێنه‌ری چه‌ندان ڕێكخراو بووه، له هه‌مانكاتدا گه‌لێك پڕۆژه و كاری پێشكه‌شی ئه‌و شاره كردووه له‌وانه ناشتنی زیاتر له پێنج هه‌زار نه‌مام.
حه‌میده له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باسی ئه‌و بیرۆكانه‌ی ده‌كات كه له بواری به ژینگه و مرۆڤایه‌تی وه‌ك خزمه‌ت پێشكه‌شی شاره‌كه‌ی كردووه.
ئاماژه‌ت به كاری ڕێكخراوه‌یی دا له سه‌رده‌مێكدا كه له هه‌ڵه‌بجه حزبه ئیسلامییه‌كان باڵاده‌ست بوون، تۆ جیاواز بوویت، چۆن توانیت كاری ڕێكخراوه‌یی بكه‌یت؟
سه‌ره‌تا له ساڵی 1998وه له مه‌ڵبه‌ندی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی ژنان ده‌ستبه‌كار بووم كه له ساڵی 2001وه بوومه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كه، دوای ئه‌وه‌ش چه‌ندان ڕێكخراوی مه‌ده‌نیم دروست كرد كه چواریان به‌رپرسی ڕێكخراو بووم، راستییه‌كه‌ی كاركردن بۆ من له سه‌ره‌تادا ئاسان نه‌بوو به‌هۆی بوونی حزبه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان كه به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كردم، به‌ڵام ئێمه كارێكمان ده‌كرد له خزمه‌تی ژنان و گه‌نج و خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه بوو وه‌ك كردنه‌وه‌ی خولی به‌رگدروویی، خولی فێربوونی كۆمپـیوته‌ر كه بۆ یه‌كه‌م جار ئێمه كۆمپیۆته‌رمان هێنایه هه‌ڵه‌بجه و خولمان كرده‌وه. له هه‌مانكاتـدا خۆشم پابه‌ندی ئایـنم و باڵاپۆشم، پاش ئه‌وانیش من هه‌ر له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و شێوازی باڵاپۆشی خۆمم و باوه‌ڕداری خۆمم و له كاری ڕێكخراوه‌یی و مرۆییش به‌رده‌وام بووم و به‌رده‌وامم.
گرنگترین ئه‌و كارانه‌ی كردووته چین؟
چوار ساڵ به هه‌ڵبژاردن كرامه به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌دا به‌رده‌وام بووم له خزمه‌ت به كولتوور و ژینگه و ژنان، بۆ نموونه بۆ یه‌كه‌م جار قوتابخانه‌ی مه‌هابادی ئێوارانی كچانم كرده‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی زانیم ژماریه‌كی زۆر كـچ له هه‌ڵه‌بجه له پاش ته‌واوكردنی پۆلی سێی ناوه‌ندی وازیان له خوێندن هێنابوو و نه‌یانتوانیبوو ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ته‌واو بكه‌ن و ئاره‌زووی خوێندیان ده‌كرد، دوای ئه‌وه سه‌نته‌ری ڕه‌شاقه و له‌شجوانی و ڕاهێنانی ژنانم كرده‌وه له ژێر چاودێری پسپۆڕی ڕاهێنانی وه‌رزشی و ده‌روونی، بۆ ئه‌وكاته زۆر ئه‌سته‌م بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه، خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌كی زۆر ژن له هه‌موو چین و توێژێك ده‌هاتنه سه‌نته‌ره‌كه و تا ئیسته‌یش به‌رده‌وامه، بۆ یه‌كه‌مجار له ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی سلێمانی و هه‌ولێریش یه‌كه‌م كه‌س بووم خواردنگه‌یه‌كی كورده‌واری و كولتووریم كرده‌وه كه هه‌موو ستافه‌كه‌ی ژن بوون و كه‌ره‌سته‌ی مێژوویی و كولتووریش له‌ولاوه نمایش ده‌كران .
ده‌نگۆی ناشتنی پێنج هه‌زار نه‌مام له‌لایه‌ن تۆوه ڕاسته؟
له ساڵی 2010 به‌بێ ئاگاداری خۆم كۆمپانیای ئاسیاسێل ڕاپرسییه‌كیان كردبوو وه‌ك یه‌كه‌م ژنی چالاك له هه‌ڵه‌بجه ده‌رچووبووم، دیارییه‌كی تایبه‌ت كه ئۆتۆمبێلێك بوو به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارسه‌وه ده‌ستنیشان كرا و پێیان به‌خشیم كه بایی 35 هه‌زار دۆلار بوو، منیش وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریم گوتم نامه‌وێ، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ بیده‌ن به شتێكی تر و ئه‌وانیش رازی بوون، سێ هه‌زار نه‌مامم هێنا به ئاگاداری شاره‌وانی و كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه نه‌مامه‌كانمان ناشت، دوای ئه‌وه له‌ڕێی پێوه‌ندی تایبه‌تی خۆم و پێوه‌ندییه‌كانی زانكۆی كۆمار، ویستیان ڕێكلام بۆ ناردنی خوێندكارانیان بۆ بكه‌م له هه‌ڵه‌بجه‌وه، له به‌رانبه‌ر پێدانی هه‌ندێ ئیمتیاز، منیش گوتم ژماره‌یه‌ك نه‌مام بێنن له ناوشار ده‌ینێژین، خۆشبه‌ختانه ڕازی بوون دوو هه‌زار نه‌ماممان ناشت له باخچه و شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به‌وشێوه‌یه پێنج هه‌زار نه‌مام وه‌ك سیمبۆلێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان نێژران، جگه له‌و بڕه زیاتریشم ناشتووه، بۆ نموونه ساڵانه له ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایكبوونم به‌قه‌د ژماره‌ی ته‌مه‌نم نه‌مام ده‌نێژم وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ژینگه‌ی ئه‌م شاره كه هه‌وای ژیانم پێ ده‌دات، بۆ ئه‌مساڵ 38 نه‌مامم ناشتووه له‌گه‌ڵ سه‌وزكردنی باخچه‌یه‌كی بچووك .
چۆن پارێزگاری له‌و نه‌مامانه ده‌كه‌یت یان چیت كردووه بۆ به‌رده‌وام سه‌وزبوونیان؟
به ئاگاداری شاره‌وانی و كشتوكاڵ نه‌مامه‌كانم ناشت، ئه‌و ماڵانه‌ی خۆیان داوایان كرد خزمه‌تیان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆم به‌رده‌وام چاودێرییان ده‌كه‌م و ئاگاداریانم، ئه‌وه هه‌ندێك له‌و دارانه‌ی كه ناشتوومن له به‌رده‌م بانكی هه‌ڵه‌بجه و شه‌قامی گشتیی.
تا چه‌ند هاوكاری كراوی له‌لایه‌ن شاره‌وانی و ژینگه‌وه؟
پێوه‌ندی باشم له‌گه‌ڵ شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه و هاوكارییان كردووم، به‌ڵام وه‌ك ژینگه تا ئێسته هیچ پێوه‌ندی و هاوكارییه‌كیان نه‌كردووم .
جگه له‌وانه چیترت كردووه؟
هاوكاریی نووسه‌رانم كردووه، یه‌كه‌م ژن بووم مۆڵه‌تی شۆفێریم ده‌رهێنا و مۆڵه‌تی فه‌رمی هاتوچۆم وه‌رگرت تا وه‌ك ڕاهێنه‌ر ژن فێری شۆفێری بكه‌م، تا ئێسته ته‌نیا منم له شاره‌كه مه‌له‌وانگه‌م به‌كرێ گرتووه، دامه‌زرێنه‌ی تیپی تۆپی باله‌ی كچانی هه‌ڵه‌بجه‌م، هه‌روه‌ها گرنگی به كولتوور ده‌ده‌م و كه‌لوپه‌لێكی زۆرم هه‌یه، نزیكه‌ی دوو به‌رگ شیعری خۆمم هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێی كۆچكردووم چنار عه‌لی دوو به‌رگی كتێبێكم ئاماده كرد كه چاوپێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتووان و شایه‌تحاڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه به‌ده‌نگ و نووسین تۆمارمان كرد. به‌رگی دووه‌میشی مه‌رگ مه‌ودای ئه‌وی نه‌دا چاپی بكه‌ین. له زۆر ڕۆژنامه و گۆڤار وه‌رگێڕانم بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌شانازییه‌وه ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای سه‌رخستنی ڕیفراندۆم بووم.
له‌و كارانه‌ت تانه‌ت لێ نه‌دراوه؟
تانه‌م لێ دراوه به‌ڵام خۆمم ده‌ناسی، بۆیه هیچی بۆم گرنگ نه‌بوو، چونكه ده‌مزانی كاری ڕاست ده‌كه‌م، پیاو هه‌بووه توانج و تانه‌ی لێ داوم دوای دوو ساڵ هاتووه گوتوویه‌تی كچه‌كه‌م بكه به شاگرد له‌لای خۆت .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كاره خۆبه‌خشییانه‌تدا زیانمه‌ند نه‌بووی؟
راستییه‌كه‌ی كاتێك كه حیسابی بیرۆكه و پڕۆژه‌كانم كرد، 32 ملیۆن زیانم كردبوو، به‌ڵام بۆ من گرنگ نه‌بوو چونكه كارگه‌لێكم كردووه ڕۆژانه ده‌یانبینم شانازییان پێوه ده‌كه‌م .
ئامانجت چییه و بۆچی ئاوا سامانی خۆت به‌كار دێنیت بۆ شتێك داهاتی به‌قه‌د تێچووه‌كه نییه؟
ئامانجم پاراستنی كولتوور و پاكڕاگرتن و جوانكردنی ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌مه.
وشه/ هه‌ڵه‌بجـه- شه‌فیق بانیشاری