جێگری ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر پلانی ده‌ست پێوه‌گرتن له ناوچه‌ی یۆرۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ر كاتێكی تر زیاتره و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپاش كارێكی مه‌حاڵ نییه.
زیگمار گابریێل جێگری ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركل به گۆڤاری "دێرشبیگل"ی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاند، هه‌وڵی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن فڕه‌نسا و ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه كه مه‌ترسی سیاسی له‌ته‌ك ئه‌م پرسه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت.
هه‌روه‌ها گوتی، جارێك پرسیارم له ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرد، پێویسته ئه‌ڵمانیا چیتر بكات، له كاتێكدا فڕه‌نسا ڕێگه‌ی داوه نیوه له سه‌دی بودجه‌ی كورتهێنانی دارایییه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو مارین لۆبان بوو به سه‌رۆكی وڵاته‌كه چی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی سه‌رۆكی پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی گه‌شه‌سه‌ندووی ڕاسته توندڕه‌وه‌كان له فڕه‌نسا.
ئاماژه‌ی دا، تا ئێسته وه‌ڵامه‌كانم نه‌بیستووه‌ته‌وه، حزبه‌كه‌ی گابرێیل به وردی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ڕاوێژكار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا پارێزگاران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه مێركل ده‌توانێ رێككاری دارایی وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ خۆشگوزه‌رانی ئابووری.
سه‌رچاوه حزبییه باڵاكان پێشبینی ده‌كه‌ن، كه پارتی دیموكراتی سۆشیالیستی ئه‌ڵمانیا، گابرێیلی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یان كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و پۆسته‌دایه وه‌ك كاندیدی حزبه‌كه‌یان بۆ پۆستی ڕاوێژكاری به‌ربژار بكه‌ن، كه ئێسته وه‌زیری ئابووری ئه‌ڵمانیایه و ده‌یه‌وێ ململانێی مێركل له هه‌ڵبژاردنی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ بكات و كێبه‌ركێ له‌سه‌ر پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بكه‌ن.