ڕووسیا و ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانی یه‌كترن و له ڕووداوه‌كانی سووریا به تایبه‌ت هاوهه‌نگاوی یه‌كتر له پشتیوانی كردنی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر حوكم و به‌رده‌وامی ڕژێمه‌كه‌ی له‌و هه‌موو ئاڵۆزی و جه‌نگ و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا له بواری وزه و بازرگانی پێوه‌ندی زۆر تۆكمه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئایا مۆسكۆ ده‌سبه‌رداری تاران ده‌بێ، له پێناو واشنتن و سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو؟
پێوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا و ئێران له‌م دواییه به تایبه‌ت له سووریا گرژی به‌خۆیه‌وه بینیووه، چونكه مۆسكۆ نایه‌وێ هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران و حزبوڵای لبنانی له ناو سووریاوه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل، چونكه به‌م هه‌نگاوانه ناتوانێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕازی بكات له مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر حوكم، بۆیه له مانگی ڕابردوو میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی ڕووسیا و ئێران له ناوچه‌ی دێرزوور و حه‌له‌بی سووریا ڕووی داوه و به‌وهۆیه‌وه دوو پاسداری ئێرانی كوژراون و چوار پۆلیسی سه‌ربازی ڕووسیایش برینداربوون، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا ناكۆكی گه‌وره‌یان له نێوان هه‌یه، له‌سه‌ر سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر سووریا و دابه‌شكردنی ناوچه نه‌وتییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه ستراتیجییه‌كانی سووریا.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، كه ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر خاڵی پشكنین و بازگه‌كان بوون له‌و ناوچانه، چونكه پاره‌یه‌كی زۆری لێ كۆ ده‌كرێته‌وه، بۆیه هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته ده‌یانه‌ویست ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بازگانه دابگرن، كه هاتوچۆی دێرزوور و حه‌له‌ب به ناوچه‌كانی تری سووریا ده‌به‌ستێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنی قورسترین سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام مۆسكۆ بێده‌نگه و به نهێنی پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی تاران له سووریا و عێراق به ته‌واوی لاواز ببێ و ناوچه‌كه بۆخۆی بمێنێته‌وه و له خێربێری ئه‌و ناوچه‌یه سوودمه‌ند بێت، ڕووسه‌كان له كۆتایی هه‌شتاكان جه‌نگی میلشیاكانیان له ئه‌فغانستان كردووه و ده‌زانن جه‌نگێكی چه‌ند سه‌خته و قوربانی زۆری ده‌وێ، بۆیه نایانه‌وێ میلیشیاكانی سه‌ر به تاران له لبنانه‌وه تا عێراق و له‌وێوه‌یش تا یه‌مه‌ن درێژ ببنه‌وه و هه‌ژموون بسه‌پێنن.
هاوكات شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مۆسكۆ له كۆتایی ده‌توانێ كارتی پشتیوانی و ده‌سبه‌رداربوون له ئێران وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتن به‌كاربهێنێت، به وازهێنان و پشتیوانی نه‌كردن له تاران، ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا ڕازی بكات له قبووڵكردنی واقیعی دوورگه‌ی كریما و هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته له سووریا و ڤه‌نزوێلا.
كاتێك ده‌هۆڵی جه‌نگی نێوان تاران و واشنتن ده‌ست پێ ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێ مۆسكۆ مۆسیقای دڵخۆشی و ئاهه‌نگ بگێڕێ، چونكه له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و میلیشیانه‌ی له سووریا و عێراق هه‌ن به‌یه‌كجاری هه‌ڵده‌وه‌رێن كه تاران پاره‌داریان ده‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ده‌توانێ كارتێكی به‌هێزی به‌ده‌سته‌وه بێ بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران، مۆسكۆ زۆرترین قازانجی كردووه و ئێسته وڵاتان متمانه‌ی ته‌واویان به مۆسكۆیه، بۆیه له شوێنی ئێران زیاتر نه‌وت له ڕووسیا ده‌كڕن و پێوه‌ندی تۆكمه و ستراتیجی له بواری وزه له‌گه‌ڵ ڕووسیا داده‌نێن، به تایبه‌ت ژاپۆن و هیند و كۆریا و ئیتاڵیا، جیا له‌وه‌یش مۆسكۆ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ شانشینی سعوودیه زۆر پێشڤه‌چوونی به‌خۆیه‌وه دیوه، بۆیه هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له بازاڕی وزه ده‌ست پێ كردووه.
سوودێكی تری
ڕووسیا له جه‌نگی واشنتن و تاران، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و نه‌مانی ئارامییه له كه‌نداو كه ڕێژه‌ی 10%ی نه‌وتی جیهانی لێ ده‌ڕواته بازاڕه‌كانی دنیا، به بوونی نائارامی له‌و ناوچه‌یه، هه‌موو كڕیارانی نه‌وت بۆ ڕووسیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ڕه‌ش و ده‌ریای باكور ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه مۆسكۆ یه‌كێكه له هه‌نارده‌كارانی سه‌ره‌كی نه‌وت له‌و ناوچانه.
جیا له‌وه‌یش سه‌رقاڵبوونی واشنتن به كێشه‌یه‌كی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وا ده‌كات مۆسكۆ ده‌ستی كراوه‌تر بێ له ئۆكرانیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، به ویستی خۆی جووڵه بكات، هه‌موو ئه‌وانه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ستراتیجه‌ن كه ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا دایڕشتووه و ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی مۆسكۆ بۆ سه‌ر جیهان بۆ سه‌رده‌می زێڕینی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه.
به ڕوانین له‌و هه‌موو سووده‌ی مۆسكۆ له شه‌ڕی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی ده‌كه‌وێ، هه‌موو ئاماژه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پوتین ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت و بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابووری و سه‌پاندنی هه‌ژموونی زیاتر له جیهان و فره‌وانكردنی پێگه‌ی خۆی بێ دوودڵی پشت له ئێران ده‌كات و ئه‌مه‌ریكایش ده‌خاته ناو ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.