چەند نیشانەیەكی هەبوونی بەردی گورچیلە

:: PM:05:31:22/05/2019 ‌

پزیشكان لە نەخۆشخانەی مایۆی ئەمەریكی رایان گەیاند كە رەنگە یەكەم نیشانەكانی بوونی بەردی گورچیلە بریتی بێت لە ئێشی پچڕ پچڕی سك و پشت  و گۆڕانی رەنگی و بۆنی میز.

دێڤید پارتسن پزیشكی شارەزا لەو بارەوە دەڵێت، بەتێپەڕبوونی كات بەردی گورچیلە ئازاری زۆر دروست دەكات، بەڵام ئەگەر زوو دیاری بكرێت دەتوانرێت رێ لەو ئازارە بگیرێت، وەك ماڵپەڕی "میدیك فۆرووم" بڵاوی كردەوە.

وەك ئەو پزیشكە دەڵێت یەكەم نیشانەكانی بوونی بەردی گورچیلە ئەوكات دەردەكەوێت كە بەردەكە دەست بە جووڵانەوە دەكات كە ئەگەر هەیە لە رێگەی بۆڕی میزەوە بگاتە میزڵدان و ئەوكات نەخۆش هەست بەئازاری پچڕ پچڕ لە لاتەنیشتی سك و پشت و خوار سكی دەكات، جیا لە بێزاربوونی لەكاتی میزكردن كاتێك خواستی میزكردن دووبارە دەبێتەوە و هەست بە ئازار و بێزاری دەكات بەهۆی میزكردنەوە.

جیا لەوانە رەنگی میز دەگۆڕێت و بۆنێكی ناخۆشی لێ دێت، هەروەها رەنگەكەشی دەبێتە قاوەیی یان پەمبەیی و لەپاڵ ئەوە نەخۆش تووشی هیڵنج هاتنەوە و رشانەوە و لەرزین دەبێت، بۆیە پزیشكان رێنوێنی دەكەن كە ئەگەر ئەو نیشانانەت بەسەر دیاركەوت راستەوخۆ سەرانی پزیشك بكە.

پزیشكان دەڵێن ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكات ئەگەر سیستەمی خۆراكی نەخۆش بڕێكی زۆری پڕۆتین و سۆدیۆم (خوێ) و شەكری تیادات بێت، هەروەها كەمخواردنەوەی ئاو و كێشی زیادی لەش و هۆكاری بۆماوەیی یاریدەرن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل