ته‌نگژه و گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران ڕووی له زیادبوونه‌وه و هه‌ردوولا به لێدوان و قسه هه‌ڕه‌شه‌ی توند له یه‌كتر ده‌كه‌ن و هێزه‌كانیان ئاماده ده‌كه‌ن، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یشیان ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه بۆ به‌ره‌ی خۆیان كێش بكه‌ن، له‌و نێوه‌نده‌دا گرژییه‌كان و هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئێران چی بۆ كورد پێیه و پێویسته كورد چی بكات؟
وه‌ك هه‌موو كێشه‌كانی تر كه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبوون، كورد ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه و هاوكات له ئاڵۆزی و كێشه‌كانیش تێوه‌گلاون، به‌شی كوردستانی لكێنراو به عێراق له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداوه‌وه به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا جۆرێك له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پێشڤه‌چوونی به‌خۆیه‌وه دی، به‌ڵام ئه‌مه له 2017 دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، به جۆرێك له جۆره‌كان كورده‌كانی دوودڵ و پڕ له گومان كردووه، له به‌رانبه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌ت، پاش ئه‌وه‌ی واشنتن و ڕۆژئاوا ته‌ماشاكه‌ر بوون و هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بوو به‌رانبه‌ر به هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
كه‌واته ئێسته كه ئه‌مه‌ریكا له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵایسانی شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ ئێران، چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، چۆن پشتیوانی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له كاتێكدا له نێوان ئه‌و دوو هاوپه‌یمانه نیگه‌رانی و گومانی زۆر دروست بووه و تا ئێسته‌یش چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
ئه‌گه‌ر جه‌نگی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروست ببێ، بێگومان كورد ده‌یه‌وێ سوود له دۆخه‌كه وه‌ربگرێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌نگاو بنێ، چونكه ماوه‌ی سه‌دان ساڵه به‌شێكی كوردستان خراوه‌ته سه‌ر ئێران و هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌پرسه له كوشتنی هه‌زاران كورد و ته‌نانه‌ت مووشه‌كی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كرد بۆ له‌ناوبردنی هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مه‌ریكا ڕابردوویه‌كی پاكی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كورد نییه و چه‌ندان جار دوای ته‌واوبوونی كێشه گه‌وره‌كان خیانه‌تی له كورد كردووه و كاتێكیش پێویستی پێ بووه هانای بۆ كورد بردووه، به دڵنیاییه‌وه پێویسته هه‌رێمی كوردستان خۆی نه‌خاته به‌رده‌م ئه‌و مه‌ترسییه‌وه و به‌ره‌و دۆخێكی ناڕوون هه‌نگاو نه‌نێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ڕوونه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان خه‌ریكه به ته‌واوی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كشێنه‌وه و پشتی برا كورده‌كانیان له ڕۆژئاوا له به‌رانبه‌ر سوپای توركیا به‌رده‌ده‌ن و پلان له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره داده‌ڕێژن كه ناوچه كوردستانییه‌كانی سووریا بكه‌ن به زۆنی ئارام و توركیا لێی باڵا ده‌ست بێ!
جیا له‌وه‌یش جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی به دڵنیاییه‌وه جه‌نگێكی ماوه درێژ و فره‌وان ده‌بێ، ئێران هیچ له عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام ناچێ و سوپایه‌كی زۆر به‌هێزتری هه‌یه و هێز و گرووپی بریكاریشی له ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌یه، جیا له‌وه‌یش چه‌كه‌كانی زۆر پێشكه‌وتوون و ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی زۆر فره‌وانه و ژماره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یشی زۆر زیاتره له هی عێراق. گومان له‌وه دا نییه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به كردنه‌وه‌ی سنووره به‌ره‌و پێشڕه‌وی كردن بۆ ئێران، سنووری باشووری كوردستان به ئێرانه‌وه مه‌ودایه‌كی فره‌وانه و خه‌ڵكه‌كه‌یشی ئه‌ودیویش كوردن و هیچ سۆزێكیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران نییه.
به‌ڵام ئه‌مه له گوتندا زۆر ئاسانه و له كردار پڕ له مه‌ترسی و سه‌ركێشییه، ئێران پێگه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ حزبه كوردییه‌كان پێوه‌ندی دێرینی هه‌یه، بۆیه واشنتن ڕووبه‌ڕووی كۆسپی گه‌وره ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌زامه‌ندیدان بۆ ئه‌و كاره، باوه‌ڕ پێ بهێنێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری "ناشناڵ ئنتێرست" كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه سه‌ره‌تا هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردستان، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێ به ئه‌مه‌ریكا بده‌ن ناوچه كوردییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنرێت. بێگومان هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ئاسایی نین و له ماوه‌ی ڕابردوو مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له شارۆكه‌یه‌كی سه‌ر به سنووری پارێزگای هه‌ولێر گرت و هیچ لێپێچینه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌ركۆنه‌كردنێكیش له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه بوونی نه‌بوو.
له دیوێكی تره‌وه، پێشبینی ده‌كرێ شه‌ڕی
ئه‌مه‌ریكا و ئێران، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا جارێكی تر به ته‌واوی تێك بداته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا پشتیوانی لایه‌نێك بكات، هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌یه‌كی تر بێ، ئه‌وه به یه‌كجاری دابه‌شبوونی عێراقی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و كۆتایی به عێراق دێت.
له‌باره‌ی خودی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش كه كه‌وتوونه‌ته باكوری ڕۆژئاوای سنووری فه‌رمی ئێرانه‌وه، ئه‌وان ده‌رفه‌تێكی گونجاویان بۆ ڕێك ده‌كه‌وێ، كه بگه‌ن به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و سه‌ربه‌خۆیی، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له سووریا دروست بوو، به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌ك نییه كه ئه‌وانیش به هه‌مان ده‌ردی كوردانی ڕۆژئاوا نه‌برێن و دوای دامركاندنه‌وه‌ی جه‌نگ، واشنتن له‌گه‌ڵ تاران ڕێك بكه‌وێ و پشت له كورد بكاته‌وه.
له‌و نێوه‌نده‌دا ڕۆڵی كورد یه‌كجار گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێ و كورد ده‌بێ به دروستكه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری داهاتوو له ئێران، به‌ڵام پێویسته به وریایی زۆره‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه له جه‌نگ هه‌مووان پێویستیان به كورده و دوای جه‌نگ نازانرێ ئه‌زموونه‌كانی پێشوو دووباره ده‌بنه‌وه، یان چی ڕوو ده‌دات؟