وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه‌ی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه دروستكراوی خۆیه‌تی و ناوی "سماوات"ی لێ ناوه، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ته‌ڵه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و به هیچ شێوه‌یه‌ك دروستكراوی تاران نییه، به‌ڵكوو سیسته‌مێكی مووشه‌كی نه‌مسایییه.
تیمی "
تواصل" به زمانی عه‌ره‌بی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌تی ئێران باس له‌وه ده‌كات، كه خۆی سیسته‌مێكی مووشه‌كی دژه فڕۆكه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و ناوی "سماوات"ی لێ ناوه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه به ته‌واوی جیاوازه و ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یڵێ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جیهانه.
ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كیییه‌ی تاران ناوی "سماوات"ی لێ ناوه، له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌می مووشه‌كی سكای گارده كه كۆمپانیای ئۆرلیكۆنی نه‌مسایی به‌رهه‌می هێناوه، ئه‌و جۆره سیسته‌مه‌ی به‌رگری ئاسمانیش بۆ ئاستی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و چه‌كی جه‌نگی ساڵانی شه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك هی ئێسته.
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوو كه‌ناڵی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه تاران سیسته‌مێكی دژه مووشه‌كی دروستكراوی خۆماڵی تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵه‌ی تارانی بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جیهان شكست پێ هێنا.