كه‌سانی نزیك له سه‌در ده‌ستیان به سه‌رپه‌رشتی و ڕێكخستنی خۆپێشاندانی ئه‌مڕۆی عێراق كردووه و داوا ده‌كه‌ن، زۆرترین خه‌ڵك كۆ ببێته‌وه و دروشم بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی عێراق بلێنه‌وه و دووركه‌ونه‌وه له توندوتیژی و نموونه‌یه‌كی جوانی مه‌ده‌نییه‌ت پێشانی دنیا بده‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دژایه‌تی گواستنه‌وه‌ی ململانێكانی تاران و واشنتن بۆ ناوخۆی عێراق،
لایه‌نگرانی سه‌در و خه‌ڵكی به‌غدا به گشتی خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ست پێ بكه‌ن و به توندی دژی گواستنه‌وه‌ی ململانێی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ ناوخۆ و گۆڕه‌پانی عێراق بوه‌ستنه‌وه.
سالح محه‌مه‌د عێراقی یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌در له په‌ڕه‌ی خۆی نووسیویه‌تی، ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه و گوڵی سپی و چڵه زه‌یتوون بهێنن، جلی ره‌سمی و كولتووری عێراق له به‌ر بكه‌ن و كۆتی ئاشتی ئازاد بكه‌ن و به یه‌كگرتوویی دروشم بۆ پاراستنی ئارامی عێراق بڵێنه‌وه و دژی هیچ كه‌سێك دروشم مه‌ده‌ن و ته‌نیا عه‌شقێكی مه‌زن به‌رانبه‌ر به نیشتمانه‌كه‌مان ده‌رده‌بڕین.
هه‌مووان به یه‌ك ده‌نگ و یه‌كگرتوویی و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه هه‌نگاو بنێن و نابێ ڕێ بدرێ كه هیچ هه‌نگاو و كرده‌یه‌كی نامه‌ده‌نیانه ئه‌نجام بدرێت.