حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێران دووپاتی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌هێزبوونی شه‌ڕی لێدوان و قسه له نێوان واشنتن و تاران، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه تاران خۆی ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات و واز له ئامانجه‌كانی بێنێت، به پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكایش بۆردمانی تاران بكات، ئه‌وا هیچ كات خۆمان ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین.
ئاژانسی هه‌واڵی
فارس نیوز له زاری فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی له نێوان واشنتن و تاران ئێسته ڕوو ده‌دا، بریتییه له ململانێی ئیراده و سه‌ركێشی كردن بۆ یه‌كترشكاندن.
گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات دوای ناردنی كه‌شتی جه‌نگی لینكۆلن بۆ كه‌نداو به‌ره‌و دۆخێكی توندتر هه‌نگاویان نا و تا ئێسته‌یش به‌ره‌و به‌ریككه‌وتنی هێزه‌كانی هه‌ردوولا هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌رچه‌نده هه‌ردوولا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌سپێشخه‌ری شه‌ڕ دژی یه‌كتر ناكه‌ن.
دوێنێ پێنجشه‌م وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت دووپاتی كرده‌وه، كه پێنج هه‌زار سه‌ربازی تر ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێرانیش دووپاتی كرده‌وه، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌رگه‌ی گه‌مارۆكانمان گرتووه و گه‌لی ئێران به سه‌ره‌به‌رزی ماوه‌ته‌وه و بێگومان له كۆسپ و ناخۆشییه‌كانی تریش هه‌موومان به یه‌كه‌وه ده‌بین و خۆمان ڕاده‌ست ناكه‌ین.
رووحانی شه‌ڕی عێراق و ئێرانی بیر خه‌ڵكی هێنایه‌وه كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو و گوتی، پێویستمان به به‌هێزكردنی به‌ره‌ی به‌رگرییه، بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كانمان بزان كاتێك بۆردمانی خاكمان ده‌كه‌ن و منداڵه‌كانمان ده‌كوژن و هه‌رچی ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام ناتوانن ناچارمان بكه‌ن واز له ئامانجه‌كانمان بهێنین و وڵاته‌كه‌مان به سه‌ربه‌خۆیی بهێلینه‌وه.