شاره‌وانی سلێمانی له ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی شاره‌كه نزیك ده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه جه‌نجاڵیه‌كی زۆر له‌سه‌ر هه‌ردوو شه‌قامی 30 مه‌تری و 60 مه‌تری كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌شێك له گرفتی هاتوچۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ماوه‌ی ساڵێكه شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستی كردووه به چاككردنی پڕۆژه‌ی پردی ده‌باشان كه به‌هۆیه‌وه ئه‌زمه‌ڕ به ناو شار ده‌به‌ستێته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌شدا جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له سه‌ر شه‌قامه‌كان دروستبوو بوو به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه.
سه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ى ئایار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌ی پردی ده‌باشان یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی سلێمانی كه به ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌شێكی زۆری گرفتی جه‌نجاڵی و شه‌قامه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.
زیاتر گوتى، به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر هه‌ردوو شه‌قامی 30 مه‌تری و 60 مه‌تری سلێمانی دروستبوو بوو، به‌ڵام به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ئه‌و جه‌نجاڵیه‌ی سه‌ر ئه‌و دوو شه‌قامه نامێنێت و كه بوهۆیه‌وه ئه‌زمه‌ڕ به ناوشار ده‌به‌ستێته‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئێسته قیركردنی شه‌قامه‌كه ته‌واو كراوه و له سه‌دا 90ی كاره‌كان ته‌واو بوونه، بڕیاریشه پڕۆژه‌كه پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به ڕووی شۆفێران بكرێته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی