دووگیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەی 15)

:: PM:02:06:08/01/2017 ‌

لە هەفتەی پانزەیەم ئەم پزیشكە پسپۆڕە باس لە سۆنەر دەكات كە سۆنەر بكەی، لەوانەیە ئەو كەسەی كە سۆنەرەكەت بۆ دەگرێت بتوانێ پێت بڵێت كە كۆرپەڵەكەت كوڕە یان كچە (بەڵام ئەمەت لەبیر بێت كە سۆنەر 100 % ڕاست نییە).

دكتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە"ەوە هەفتەی پانزەیەم هەمی دووگیانی ڕوون دەكاتەوە دەڵێ، ئەگەر سەیری كۆرپەڵەكەت بكەی لە سۆنەر، دەبینی پەنجەی گەورەی دەستی خۆی دەمژێت. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئێسكەكان زیاتر پتەو دەبن.

 ئەم پزیشكە پسپۆڕە دەڵێت، پێستی كۆرپەڵە زۆر نەرم و ڕوونە، دەتوانی مولوولەكانی خوێن ببینی لە ژێر پێستیدا، هەروەها قژێكی زۆر ورد لەشی كۆرپەڵە دادەپۆشێت و بەردەوام دەبێت لە گەشە تا هەفتەی 26 دووگیانی.

دكتۆر گوڵاڵە دەڵێت، هەست دەكەی منداڵدانت زیاتر بەرز دەبێتەوە، نزیكەی 8 – 9 سم لەژێر ناوكت، ئەگەر لە چەند هەفتەی داهاتوودا سۆنەر بكەی، لەوانەیە ئەو كەسەی كە سۆنەرەكەت بۆ دەگرێت، بتوانێ پێت بڵێت كە كۆرپەڵەكەت كوڕە یان كچە (بەڵام ئەمەت لەبیر بێت كە سۆنەر 100 % ڕاست نییە)، زۆربەی دایكان حەز دەكەن بزانن ڕەگەزی كۆرپەڵەكەیان، بەڵام باشتر وایە نەیزانیت، چونكە 100 % دروست نییە.

ئەو پزیشكە پسپۆڕە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەكانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سكپڕیدا و لە ئامۆژگارییەكانی داهاتوویدا باس لە قەڵەوی و لاوازی دەكات كە ئافرەتی قەڵاو هەست بە جووڵەی منداڵی ناكات.







وشە - رامیار جەواد