تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ئه‌مڕۆ هەینی 24ى ئایار، دەستى لە پۆستەكەی هەڵگرت، ئەمەیش دوای ئەو ناڕەزایەتییانە دێت كە لەسەر پرسی برێگزیت یان جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا هاتووەتە كایەوە، له گوته‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، كه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌ست له سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌كێشێته‌وه.
تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕای گه‌یاند، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه، هه‌روه‌ها گوتى، "هه‌وڵی ته‌واوم دا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی بریكزت كه بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی به‌ریتانیا بوو به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم".
ڕوونى كرده‌وه كه ئه‌و دووەم خانم بووه لەم پۆستەدا، بەڵام بە دڵنیاییەوە كۆتا نابێت، درێژەپێدەری ڕێگاكەی كامیرۆن و ئەوانی تر بووه و هەوڵیان داوە خزمەتی به‌ریتانیا بكەن.
زیاتر گوتى، "هه‌وڵه‌كانم بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست بوو و سه‌قامگیری به‌ریتانیا كاری له‌پێشینه‌م بووه، بۆیه ڕوون كه ئێسته پرۆسه‌ی سیاسی له به‌ریتانیا ئاڵۆز بووه و ڕۆژی حه‌وتی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ست له پۆسته‌كه‌م وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كێشمه‌وه، تا هەڵبژاردنی كەسێكی تر پۆستەكە بەڕێوەدەبەم".
جێی باسە
بەریتانیا دوای ئەوەی لە ریفراندۆمێكدا دەنگی بە جیابوونەوە لە یەكێتی ئەوروپا دا لە رووی ئابوورییەوە پاشەكشەی كردووە و جۆرێك تەنگژەی سیاسی و ئابووری ئەم وڵاتەی گرتووەتەوە.
قسە لەسەر ئەوە دەكرێ دژبەرانی جیابوونەوە لە یەكێتی ئەوروپا زیادی كردووە و تەنانەت لەوانەیە ئەو وڵاتە جاریكی تر بۆ هەمان پرس ریفراندۆم بەڕێوە بەرێت، ئەمەش بە شكستی تێریزا مەی و پارتەكەی هەژمار دەكرێت.