كهمێك پێش ئێسته پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتداری بهریتانیا ڕای گەیاند، پێش 20ی تەمووز، سەرۆكوەزیرانی نوێ دیاریی دەكرێت.
ئهمهیش له كاتێكدایه ڕاستهوخۆ دواى ئهوهى تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بهریتانیا و سەرۆكی پارتی پارێزگاران دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند، سەرۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆن داوادەكات هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت.
ئهمڕۆ ههینى 24ى ئایار، جێرێمی كۆربین سەرۆكی پارتی كرێكارانی بهریتانیا، كە پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە، لە پێگهى تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر له توویتێكدا نوسیوویهتى، "هەركەسێكی تر ببێتە سەرۆكی پارتی پارێزگاران، دەبێت ڕێگە بە خەڵكی وڵات بدات لەبارەی داهاتویانەوە بڕیار بدەن، بۆیه پێویستە ئەو بڕیارە لە ڕێگەی هەڵبژاردنێكی گشتی بەپەلە و پێشوەختەوە بە ئەنجام بگەیەندرێت، بە دەستهەڵگرتن لە پۆستەكەی، مەی كارە دروستەكەی ئەنجامداوە، تێرێزا مەی دوای چەند مانگ لەوە تێگەیشتووە كە نەخۆی و نە پارتە پەرتەوازەبووەكەی ناتوانن حكوومەت بەڕێوەبەرن".
ئهمڕۆ هەینی 24ى ئایار، تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دەستى لە پۆستەكەی هەڵگرت، ئەمەیش دوای ئەو ناڕەزایەتییانە دێت كە لەسەر پرسی برێگزیت یان جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا هاتووەتە كایەوە، له گوتهیهكدا ڕای گهیاند، كه لهسهرهتای مانگی داهاتوودا دهستبهرداری پۆستهكهی دهبێت و دهست له سهرۆك وهزیرانی دهكێشێتهوه.
جێی باسە بەریتانیا دوای ئەوەی لە ریفراندۆمێكدا دەنگی بە جیابوونەوە لە یەكێتی ئەوروپا دا لە رووی ئابوورییەوە پاشەكشەی كردووە و جۆرێك تەنگژەی سیاسی و ئابووری ئەم وڵاتەی گرتووەتەوە.
قسە لەسەر ئەوە دەكرێ دژبەرانی جیابوونەوە لە یەكێتی ئەوروپا زیادی كردووە و تەنانەت لەوانەیە ئەو وڵاتە جاریكی تر بۆ هەمان پرس ریفراندۆم بەڕێوە بەرێت، ئەمەش بە شكستی تێریزا مەی و پارتەكەی هەژمار دەكرێت.